کۆمێدیای یەزدانی

Comencia la Comedia, 1472

«کۆمێدیای یەزدانی» Divina Commedia شاکاری دانتێ (Dante Alighieri (1265-1321 ی شاعیری ئیتالییە، یەکێکە لە دیوانە ھەرە ناودارەکانی جیھان، بە زمانی ئیتالی نووسراوە و بریتییە لە سێ بەش.

لە بەشی یەکەمدا دانتێ سەرگەردانی دۆزەخە (Inferno). ئەو مرۆڤگەلەی لە ژیاندا تاوانکار بوون، لێرە، لە نۆ بازنەدا ئەشکەنجە دەدرێن. ھەتا بازنە قووڵ بیتەوە، تاوان سەختتر و ئەشکەنجە زیاتر بەسۆیە.

«بەرزەخ» بەشی دوەمە. ئەمیان چیایەکی ھەفت بنارە، مردووەکان بۆ پاکبوونەوە لە تاوانەکانیان، دەبێت ھێدی ھێدی بەسەریاندا ھەڵکشێن. لێرەدا دانتێ بە دیداری یاری جەوانەمەرگ Beatrice شاد دەبێتەوە.

بەشی سێیەم بەھەشتی نۆ ئاسمانە. ئاسمانی ھەرە بەرز خانەی یەزدانە و Beatrice خانەی ھەر لەوێیە. [١]

جێی سەرنجە کە تاکە کەسایەتیی کورد کە ناوی لە شاکاری وێژەیی ھەرە نایاب و ھەرە ناوداری جیھاندا ھاتبێت « سەلاحەددین ئەییووبی» یە! دانتێ لە «کۆمێدیای یەزدانی» دا کە دێتە سەر باسی دۆزەخ، مرۆڤە تاوانکارەکانی مێژوو لە بازنەی جیاوازدا پۆلێن دەکات‌، ھەڵبەت بە دیدی ئەو سەلاحەددین ئەییووبی Saladin تاوانبارێکی گەورە بوو چونکە خاچپەرستانی لە «خاکی پیرۆز» وەدەر نا.

دانتێ لە «کۆمێدیای یەزدانی» دا سەلاحەددین بە یاوەریی چەندین کەسایەتیی مەزنی وەک سوکرات و پلاتۆن (ئەفلاتوون) لە بازنەی ھەرە باڵادا ڕیز دەکات. [٢]

وەرگێڕان

زمانی کوردی

لەساڵی ٢٠١٥ کۆمێدیای یەزدانی لەلایەن وەرگێڕ عەزیز گەردییەوە وەرگێڕدرا بۆ زمانی کوردی لەژێر ناوی "کۆمێدیا". [٣]

Other Languages
Alemannisch: Göttliche Komödie
aragonés: A Divina Comedia
azərbaycanca: İlahi Komediya
беларуская: Боская камедыя
беларуская (тарашкевіца)‎: Боская камэдыя
brezhoneg: Divina Commedia
čeština: Božská komedie
Ελληνικά: Θεία Κωμωδία
English: Divine Comedy
español: Divina comedia
فارسی: کمدی الهی
français: Divine Comédie
interlingua: Divin Comedia
Bahasa Indonesia: Divina Commedia
italiano: Divina Commedia
日本語: 神曲
한국어: 신곡
lumbaart: Divina Cumedia
Plattdüütsch: Göttliche Komödie
Piemontèis: Divin-a Comedia
português: Divina Comédia
rumantsch: Divina Commedia
română: Divina Comedie
sicilianu: Divina Cummedia
srpskohrvatski / српскохрватски: Divina Commedia
Simple English: The Divine Comedy
slovenčina: Božská komédia
slovenščina: Božanska komedija
Kiswahili: Divina Commedia
Türkmençe: Ylahy komediýa
Türkçe: İlahi Komedya
Tiếng Việt: Thần khúc
中文: 神曲
Bân-lâm-gú: Sîn-khiok
粵語: 神曲