کۆبی برایەنت

کۆبی لەساڵی ٢٠١٢.

کۆبی بین بڕاینت (لەدایکبوو ٢٤ی ئوگەستی ١٩٧٨) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی سەبەتەی ئەمەریکیە کە لە ئێستادا بۆ تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرزی یاری دەیکات لە خولی ئێن بی ئەی ئەمەریکی.ناوبراو هه‌موو ژیانی بۆ ئه‌وه‌ ته‌رخان کردبوو ، به‌ “مایکڵ جۆردن”ی ئه‌فسانه‌ی باسکه‌ بگاته‌وه‌ که‌ ئه‌ستێره‌ی منداڵی ئه‌و بووه‌. له‌ مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٤دا ،پێش مایکڵ که‌وت له‌ رێژه‌ی تۆمارکردنی خاڵ به‌ڵام ناتوانێت ژماره‌ پێوانه‌ییه‌که‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بشکێنێت له‌ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ناسناوی خولی باسکه‌ی ئه‌مریکا ( ٦ جار) ، چونکه‌ تیپه‌که‌ی کۆبی پێنج جار له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستی هێناوه‌ ، بەڵام دەکرێ بگوترێ ڕیکۆدردەکانی کۆبی ئەوەندە زۆرن تەنانەت خەڵک بیر لە ڕیکۆردەکانی مایکڵ جۆردن ناکەنەوە.

کۆبی له‌ ساڵی ١٩٧٨ له‌ فیلادلفیا، ئه‌مریکا له‌ دایک بووه‌. کوڕی یاریزانی پێشووی باسکە جۆ بڕایانتە. ژیانی پیشه‌گه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ لۆس ئه‌نجلس لایکه‌رز له‌ ساڵی ١٩٩٦ ده‌ست پێکردووه‌. پاش نزیکه‌ی ٢٠ ساڵ هه‌ر به‌ درێسی ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ واز له‌ یاریکردن ده‌هێنێت.راینت له‌ ته‌واوی ژیانی وه‌رزشی خۆیدا توانیویه‌تی ٦٨٠ ملیۆن دۆلار داهات کۆبکاته‌وه‌ ، ته‌نها تایگه‌ر وودز و مایکڵ شوماخه‌ر و فلۆید مه‌یوێزه‌ر توانیویانه‌ له‌ لیستی وه‌رزشکاراندا زیاتر کۆبکه‌نه‌وه‌.

لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ ، بڕاینت ئەوەی ڕاگەیاند کە بەشێوەیەکی یەکجارەکانی واز لە یاری تۆپی باسکە دێنی دوای کۆتایی هاتنی وەزری ٢٠١٥- ٢٠١٦.

ڕیکۆردەکانی کۆبی

ریکۆرده‌ مێژووییه‌کان:

  • زۆرترین وه‌رز یاریکردن بۆ یه‌ک یانه‌ : ٢٠ وه‌رز
  • بردنه‌وه‌ی باشترین یاریزان له‌ یاری ئه‌ستێره‌کان : ٤ جار
  • کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ له‌ یاری ئه‌ستێره‌کان : ٢٨٠ خاڵ
  • هه‌ڵبژاردنی له‌ زۆرترین پێکهاته‌ی نمونه‌یی NBA : ١٦ جار
  • تاکه‌ یاریزان له‌ مێژوودا  که‌ زیاد له‌ ٣٠ هه‌زار خاڵی گرتبێت  له‌گه‌ڵ ٦٠٠٠ ئاسیست.
  • زۆرترین سێ خاڵی له‌ یه‌ک یاریدا : ١٢ جار ( ٣٦ خاڵ).
  • تۆمارکردنی زۆرترین خاڵ له‌ یه‌ک یاریگادا : ١٣٨١٢ خاڵ له‌ ستاپلیس سه‌نته‌ر ، لۆس ئه‌نجلس.
  • لاوترین یاریزان بگاته‌ ٢٤٠٠٠ ، ٢٥٠٠٠ ، ٢٦٠٠٠ …. ٣٢٠٠٠ خاڵ.
  • لاوترین یاریزان ناوی له‌ تیپی ئه‌ستێره‌کانی ڕۆکی هه‌بێت.
  • لاوترین یاریزان ناوی له‌ تیپی ئه‌ستێره‌ به‌رگریکاره‌کان هه‌بێت.
  • لاوترین یاریزان به‌شداری له‌ یارییه‌کی فه‌رمیدا بکات (١٨ ساڵ و ١٥٦ رۆژ).
  • لاوترین یاریزان پاڵه‌وانێتی سلام دانک بباته‌وه‌ ( ١٨ ساڵ و ١٦٩ رۆژ).
  • لاوترین یاریزان به‌شداری له‌ یارییه‌کانی ئه‌ستێره‌کان بکات (١٩ ساڵ و ١٦٩ رۆژ).
  • تاکه‌ یاریزان بۆ سێ وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ک  له‌ “پاش وه‌رز” بتوانێت به‌لایه‌نیکه‌م ٦٠٠ خاڵ تۆماربکات.
  • ئاماره‌کان دیکه‌ی کۆبی :
    • ١ باشترین یاریزانی خولی باسکه‌ی ئه‌مریکا : ٢٠٠٨
    • ٢ کۆتاییه‌کانی باشترین یاریزانی خولی باسکه‌ :   (٢٠٠٩-٢٠١٠)
    • ١٧ جار له‌ پێکهاته‌ی ئه‌ستێره‌کان
    • ١٦ جار  له‌ پێکهاته‌ی NBA
    • ١٢ جار له‌ پێکهاته‌ی نمونه‌یی به‌رگریکارانی
    • گۆڵکاری مێژوویی لۆس ئه‌نجلس له‌یکه‌رز
    • ٢ جار گۆڵکاری NBA
    • ٣ جار مه‌دالیای ئاڵتون له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا
    • ١٧ جار باشترین یاریزانی مانگ
Other Languages
العربية: كوبي براينت
azərbaycanca: Kobi Brayant
беларуская: Кобі Браянт
български: Коби Брайънт
bosanski: Kobe Bryant
català: Kobe Bryant
Mìng-dĕ̤ng-ngṳ̄: Kobe Bryant
čeština: Kobe Bryant
Deutsch: Kobe Bryant
Ελληνικά: Κόμπι Μπράιαντ
English: Kobe Bryant
español: Kobe Bryant
euskara: Kobe Bryant
français: Kobe Bryant
galego: Kobe Bryant
客家語/Hak-kâ-ngî: Kobe Bryant
hrvatski: Kobe Bryant
Kreyòl ayisyen: Kobe bryant
magyar: Kobe Bryant
Հայերեն: Կոբի Բրայանտ
Bahasa Indonesia: Kobe Bryant
íslenska: Kobe Bryant
italiano: Kobe Bryant
Basa Jawa: Kobe Bryant
lietuvių: Kobe Bryant
latviešu: Kobe Braiants
Malagasy: Kobe Bryant
македонски: Коби Брајант
Nederlands: Kobe Bryant
norsk nynorsk: Kobe Bryant
polski: Kobe Bryant
português: Kobe Bryant
Runa Simi: Kobe Bryant
română: Kobe Bryant
русский: Брайант, Коби
srpskohrvatski / српскохрватски: Kobe Bryant
Simple English: Kobe Bryant
slovenčina: Kobe Bryant
slovenščina: Kobe Bryant
Soomaaliga: Kobe Bryant
српски / srpski: Коби Брајант
svenska: Kobe Bryant
Tagalog: Kobe Bryant
Türkçe: Kobe Bryant
українська: Кобі Браянт
vèneto: Kobe Bryant
Tiếng Việt: Kobe Bryant
Volapük: Kobe Bryant
Winaray: Kobe Bryant
მარგალური: კობი ბრაიანტი
Yorùbá: Kobe Bryant
Bân-lâm-gú: Kobe Bryant
粵語: 高比拜仁