کاجۆل

کاجۆل
کاجۆل لەساڵی ٢٠١٤
لەدایکبوون کاجۆل موکەرجی
(١٩٧٤-0٨-0٥) ٥ی ئابی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٣)
مومبای, مەھاراشترا, ھیندستان
پیشە خانمەئەکتەر
ساڵانی چالاکی ١٩٩٢–٢٠٠١
٢٠٠٦–٢٠١٠;٢٠١٥
ھاوسەر ئاجای دیڤگان (١٩٩٩ تاکوو ئێستا)
منداڵەکان ٢

کاجۆل دیڤگان (پێششووکردن:کاجۆل موکەرجی) لەدایکبووی ٥ی ئابی ١٩٧٤ لە مومبای-مەھاراشترا لەھیندستان. لە مومبای-مەھاراشترا لەھیندستان. کاجۆل خانمەئەکتەریدیاری بۆلیوودە. کاجۆل لەماوەی ژیانیدا ١١ جار بۆخەڵاتەکانی فیلم فەیر پاڵێوراوە و شەشجاریش بووەتە براوەی ئەوخەڵاتە. کەپێنجییان وەک باشترین خانمەئەکتەر بووە. لەساڵی ٢٠١١ حکوومەتی ھیندستان خەڵاتی (Padma Shri) بەکاجۆل دەدات کە چوارەم بڵندترین خەڵاتی تاک (ھاونیشتمانیی) ە لە ھیندستان.

ژیانی ئەکتەری

کاجۆل لەساڵی ١٩٩٢ بەشداری لەیەکەمین کاری نواندن دەکات بەناوی (Bekhudi) وە ھەر لەیەکەمین فیلمیدا ڕۆڵی سەرەکی پێدرا. لەساڵی ١٩٩٣ لەدووەم فیلمیدا کاجۆل بەیاوەری لەگەڵ شلیپا شیتی لەگەڵ شاروخ خان لەفیلمی بازیگر (Baazigar) کەئەم فیلمە بەیەکەمین فیلمی سەرکەوتووی کاجۆل دادەنرێت. لەساڵی ١٩٩٥ بۆ جارێکی دی لەگەڵ شاروخ خان لەفیلمی دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ بەشدار دەبێت کەیەکێکە لەکاریگەرترین و بەھێزترین فیلمەکانی ژیانی ئەکتەری کاجۆل، ئەو فیلمە بۆماوەی ٢٠ ساڵ لەسینەماکان بەبەردەوامی نمایشکراوە!، دواتر لەساڵی ١٩٩٨ بەشداری دەکات لەچەندین فیلم لەوانە (Pyaar Kiya To Darna Kya) کەلەبەرامبەر مێردەکەی ئێستا ئاجای دیڤگان ڕۆڵی بینی لەلایەکی دیکەوە لەفیلمی کوچ کوچ ھۆتا ھێی (Kuch Kuch Hota Hai) بەشداریکرد کەئەوەیان بۆجارێکی دی لەگەڵ شاروخ خان بەشداربوویەوە کە پەیوەندی ئەو و شاروخ خان لەفیلمەکان زۆتر پەرەیسەند و تاکوو ئێستاش بەھۆی ئەو فیلمانەی دەریانکردووە بەیەکێ لەباشترین دووانەی بۆلیوود دادەنرێت وە تایبەتمەندییەکی ئەم فیلمە ئەوە بوو کە کاجۆل لەگەڵ ئامۆزاکەی ڕانی موکەرجی بوو.

لەفیلمێکی دی سەرکەوتووی دی بەشداریدەکات ئەویش فیلمی (Kabhi Khushi Kabhie Gham…) دەبێت کەئەمیش لەبەرامبەر شاروخ خان و ئەمیتاب باچان و جایا باچان و ھریتیک ڕۆشان و کارینا کاپوور بوو. دوای ئەو فیلمە کاجۆل بۆ ماوەیەکی باش پشووی دا تاکوو ساڵی ٢٠٠٦ لەفیلمی فەنا (Fanaa) بوو کەلەبەرامبەر عامر خان ڕۆڵیگێڕا و ئەو دوورکەوتنەی لەو چەند ساڵە نەبووە ھۆی شکستھێنانی ئەو فیلمەی بگرە ئەو فیلمەشی وەک ئەوانی پێشووتر سەرکەوتوو بوو.

دوای فەننا دووبارە کاجۆل ماوەیەک پشووی دا تەنیا لەدەرکەوتنی تایبەتی لەفیلمەکان دەردەکەوت تاکوو لەساڵی ٢٠١٠ لەفیلمێک بەناوی ناوم خانە (My Name Is Khan) بێتاوانای موسڵمانانی لە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی جیھانی سەلماند ئەمەش دووبارە لەگەڵ بەرامبەرەکەی شاروخ خان بوو!

لەنوێترین کاریشی لەساڵی ٢٠١٥ بۆجارێکی دی لەگەڵ شاروخ خان دەردەکەوێتەوە ئەویش لەفیلمی دیلوالێ بوو.

Other Languages
Kurdî: Kajol
العربية: كاجول
azərbaycanca: Kacol
български: Каджол
भोजपुरी: काजोल
català: Kajol
Deutsch: Kajol
डोटेली: काजोल
English: Kajol
Esperanto: Kajol
español: Kajol
فارسی: کاجول
suomi: Kajol
français: Kajol
ગુજરાતી: કાજોલ
עברית: קאג'ול
Հայերեն: Կաջոլ
Bahasa Indonesia: Kajol
italiano: Kajol
日本語: カジョール
Basa Jawa: Kajol Devgan
ಕನ್ನಡ: ಕಾಜೊಲ್
한국어: 카졸
lietuvių: Kajol
मैथिली: काजोल
Baso Minangkabau: Kajol
മലയാളം: കാജോൾ
मराठी: काजोल
Bahasa Melayu: Kajol
नेपाली: काजोल
Nederlands: Kajol
ਪੰਜਾਬੀ: ਕਾਜੋਲ
polski: Kajol
پنجابی: کاجول
پښتو: کاجول
русский: Каджол
srpskohrvatski / српскохрватски: Kajol
Simple English: Kajol
shqip: Kajol
svenska: Kajol
தமிழ்: கஜோல்
తెలుగు: కాజోల్
Türkçe: Kajol
українська: Каджол
vepsän kel’: Kadžol
Tiếng Việt: Kajol
吴语: 卡哟儿
მარგალური: კაჯოლი
粵語: 卡祖兒