چیلی
English: Chile

کۆماری چیلی
República de Chile
سروود: Por la razón o la fuerza 'بە ھۆکار یان بە ھێز'
پایتەخت
و
سانتیاگۆ
زمانە فەرمییەکان ئیسپانی
دامەزران
 -  ١٨ی شوباتی ١٨١٨  
ڕووبەر
 -  ٧٥٦٫٩٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٨ەمین)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٧" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  سەرژمێریی  ١٦٬٨٨٨٬٠٠٠ 
ناوچەی کاتی (UTC-٤ بۆ -٦ کاتی ھاوینان -٣ بۆ -٥)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت ‪.cl

چیلی (ئیسپانی: Chile)، بەفەرمی کۆماری چیلی (ئیسپانی: República de Chile) وڵاتێکی سەربەخۆی لاتینییە لە ئەمریکای باشوور. لەبەشی ڕۆژاوای باشووری کیشوەری ئەمریکای باشوور، بەدرێژاییی ٤٨٢٨ کیلۆمەتر سنووری ئاویی ھەیە بەسەر کەناراوەکانی ئۆقیانووسی ئارام. پێروو کەوتۆتە باکوری، بۆلیڤیا کەوتۆتە باکوری ڕۆژھەڵاتی، و ئۆقیانووسی ئارامیش لە بەری ڕۆژاوایەتی. چیلی بە وڵاتێکی تەشیلەیی درێژکۆڵەی کەناراوی ھەژمار دەکرێت، کە بەشی زۆرینەی زەوییەکانی ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای لاتینی پێک دێنێت، ڕووبەری چیلی ٧٥٦، ٦٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، و ژمارەی دانیشتووانی بەگوێرەی سەرژمێریی ١٩٨٨ نزیکەی ٧٫١٢ میلیۆن کەس دەبێت. شاری سانتیاگۆ پایتەختیەتی؛ شارەکانی ڤاڵپاڕەیسۆ و ئانتۆفاگاستا و ڤاڵدیڤیا و کۆنسیسیۆن بە شارە گەورە و دیارەکانی دادەنرێن.

بیابانی باکوری بە سەرچاوە سرووشتییەکان دەوڵەمەندە، بەتایبەت ئاسن و کاربۆن. زۆرینەی دانیشتووانەکەی لە ناوەڕاستی وڵاتەکە نیشتەجێن، و بەشی باشووری بە ڕووبەرێکی زۆری دارستان و زنجیرە چیای گڕکانی داپۆشراوە. دەریاچەی داخراوی زۆرە و لەوەڕگایەکی باشی ھەیە بۆ سامانی ئاژەڵ، جگە لە ھەبوونی سەدان دوورگەی پچڕپچڕ لە بەشی باشووری کە دەڕوانێتە زەریای ھێمن. چیلی سەرچاوەیەکی باشی ئابووریی ھەیە بەھۆی گەشتیارییەوە، و ڕامیارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم، دوای یەکگرتنەوەی بەشی باکور و باشووری وڵاتەکە.[١]

ئیسپانیا لەسەدەی شازدەھەم ھێرشی کردە سەر چیلی و داگیری کرد. بەو ھۆیەوە، کۆتاییی بە فەرمانڕەواییی ئەلانکە ھێنا لە بەشی باکور و ناوەڕاستی چیلی، بەڵام بەرامبەر بزاڤی مابۆچی شکستیان خوارد کە لەھەرێمەکانی باشووری چیلی نیشتەجێ ببوون. چیلی لە ساڵی ١٨١٨ لە ئیسپانیا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند، و لە ساڵی ١٨٣٠ وەک وڵاتێکی ئارام و بێکێشە دەرکەوت. لەسەدەی نۆزدەھەم، چیلی گەشەسەندنێکی باشی ئابوریی بەخۆیەوە بینی، ئەمیش بەھۆی بەرەنگاربوونەوەی بزاڤی مابۆچی لە ١٨٨٠ و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانی باکور لە کاتی جەنگی زەریای ھێمن (١٨٧٩–١٨٨٣)، و سەرکەوتنی بەسەر پێروو و پۆلیڤیا.[٢] لەکۆتاییی ساڵانی ١٩٦٠ و سەرەتای ١٩٧٠ ململانێیەکی ڕامیاری سەری ھەڵدا لە نێوان بزووتنەوە ئازادیخوازەکانی ڕاست و چەپ، لە ئاکامدا گەیشتە ئەوەی چەپڕەوەکانی چیلی بە ڕێبەرایەتیی سێلفادۆر ئەلێندی کودەتایەکی سەربازیی بەسەر حکومەتی ڕاستڕەوەکان بکەن (١٩٧٣) و ڕژێمێکی سەربازیی دیکتاتۆری دابمەزرێنن، و دەستیان کرد بە کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی بەرھەڵستکاران. ئەم ڕژێمە دیکتاتۆرییە لە ١٩٩٠ کۆتاییی پێ ھات دوای لەدەست دانی دەنگێکی زۆر بەھۆی ھەڵبژاردنەوە. ئێستا ڕژێمێکی پەرلەمانی ھەیە کە چوار ساڵ جارێک سەرۆک ھەڵدەبژێردرێتەوە، و تاوەکو ٢٠١٠ چوار سەرۆکیان بۆ وڵاتەکەیان ھەڵبژاردووە.

چیلی ئەمڕۆ یەکێکە لە وڵاتە ھەرە پێشکەوتوو و ئارامەکانی ئەمریکای لاتینی. لەنێوان وڵاتانی لاتین لە ڕێزبەندی ھەر باشترین وڵاتانی ئەمریکای باشووردایە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، پەرەسەندنی ئابووری، بەرزبوونەوەی داھاتی تاک، جیھان گەرایی، بازاڕی ئازاد، و کەمیی گەندەڵی لەدام و دەزگاکانی.[٣] لە پلەیەکی باڵای ڕێزبەندی وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیھانە لە ڕووی ڕامیاری و دیموکراتییەوە.[٤] چیلی یەکێکە لە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتیی وڵاتانی ئەمریکای باشوور کە ھەریەکە لە وڵاتانی لاتینی و کاریبیی بەیەک بەستۆتەوە.

بنەمای ناونانی

بۆچوونی جیاواز ھەیە لەبارەی ناونانی بە چیلی. بەگوێرەی بۆچوونی مێژوونوسی ئیسپانی، دیگۆدی ڕۆزالیس، لە سەدەی ھەڤدەھەم،[٥] ھۆی ناونانی بۆ شارستانیەتی ئەلانکە دەگەڕێتەوە. لە سەدەی ١٥ سەرکردەکەیان بەناوی Picunche ("کاسیک") بە Tili بانگیان کردووە، بەھۆی دەستڕۆییی لە ناوچەکە.[٦][٧] بۆچوونی تر ھەیە کە دەڵێت دوای ئەوەی میرنشینی ئەکۆنکاگوا لەگەڵ میرنشینی کاسما لە پیڕۆی ئەمڕۆ یەکیان گرتوە، ئەم ناوەیان بۆ ھەردوو ھەرێم ھەڵبژاردوە کە بە واتای بیبەر تیژ دێت.[٧]

بۆچوونی دیکەش ھەیە کە دەڵێت خۆی چیلی ھەر ھەبووە، و بە واتای کۆتا باشوور دێت، یاخود بە واتای نەورەسی باشوور دێت.[٨] بۆچوونی تر دەڵێن ناوەکە لە بیبەری تیژی مابۆچیری وەرگیراوە،[٩] یان کورتکراوەی کیچواچیریە(chiri) کە بە واتای ھەرێمی سارد دێت،[١٠] یان بیبەری سارد، یانیش بە واتای بەفر دێت،[١٠][١١] یان بەواتای دواخاڵی زەوی دێت.[١٢] پەسەندترین بۆچوون ئەوەیە کە ناوەکە لە بیبەری (cheele-cheele) وەرگیراوە.[٩][١٣]

ئیسپانییەکان بۆ یەکەم جار ئەم ناوەیان لە ئەلانکییەکان بیست لەکاتی جەنگە داگیرکەریەکەیان، کە پێشووتر گەشتێکیان ئەنجام دا بە ڕابەریی دیێگۆدی ماگیڕۆ (١٥٣–١٥٣٦) کە ناویان لەخۆ نابوو پیاوانی پۆڵیس.[٩] ھەر لەوکاتەوە ناوەکەیان لەسەر زاری خەڵک وەرگرتووە و لە بەڵگەنامەکان تۆماریان کرد وەک ئەوەی ئەمڕۆ ھەیە.[٧] ناوی چیلی چیلی (بیبەری تیژ) لەسەر زاری خەڵکەکەی بەکار دەھات تاوەکو ساڵی ١٩٠٠.[١٤]

مێژوو

گەلی مابۆچی لە دانیشتوانە ھەرە ڕەسەنەکەی چیلیین کە لە ناوەڕاست و باشووری نیشتەجێبوون.

پێش داگیرکردنی لەلایەن ئیسپانیاوە بەشێک بوو لە ئیمپڕاتۆریەتی ئەلانکەی ھیندی ئەمریکی (١٥٤٠)، وە وەک بەشێک لە ئیسپانیا مایەوە تاوەکو (١٨١٨) کە سەربەخۆییی خۆیان ڕاگەیاند، پاشان تووشی جەنگی دراوسێکانیان_ پێروو و پۆلیڤیا_ ھاتن (١٢٥٢) کە چەندین ساڵی خایاند.

جوگرافیا

پاریناکۆتا گڕکانێک لە باکوری چیلی

ھەڵکەوتەی جوگرافی

کەوتۆتە باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای باشوور (لاتین)، و بە درێژاییی ٤٨٢٨ کم کەناراوەکانی ڕووبەڕوی ئۆقیانووس ئارام درێژ بۆتەوە. پێروو کەوتۆتە باکوری، بۆلیڤیا لە باکوری ڕۆژھەڵاتی، ئەرژەنتین لە ڕۆژھەڵاتی، و ئۆقیانووسی ئارامیش لە ڕۆژاوایەتی.

بەرزی و نزمی

زەوییەکی درێژکۆڵەی ھەیە، و تەواوی خاکەکەی دەڕوانێتە ئۆقیانووسی ئارام بە ھێڵی پۆتانەکانی ٣٨ لەھێڵی پانی و ھێڵی ٢١ی پانی ھێڵی کەمەرەییی باشوور دەست پێدەکات لە کەنداوی ھۆڕن بۆ ھێڵی ٢٦ ی پانی لە نیوەگۆی باشووری گۆی زەوی. ئەم کەناراوانەش چەندین دوورگەی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرن، جگە لەو دوورگانەی کەوتوونەتە ناوەوەی ھێڵی کەمەرەییی جەمسەری باشوور. خاکی چیلی بە زنجیرە چیایەکی درێژ ھەڵکەوتووە کە لە باکورەوە بۆ باشوور درێژ بۆتەوە بە ناوی زنجیرە چیای ئەندێز، کە سنووری سروشتبی چیلییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی؛ بەرزیی لووتکەکانی ئەم زنجیرە چیایە لە ھەندێک شوێن دەگاتە ٥٤٩٠ مەتر، و بەرزترین شاخ لە زنجیرە چیای ئەندێز لوتکەی ئەگۆسدی سلادۆیە کە بەرزییەکەی ٦٨٧٠ مەترە. لە دامێنی ئەم زنجیرە چیایە دەشتە نیشتەنییەکانی کەناراوی ڕۆژاوا ھەڵکەوتوون کە دەڕواننە ئۆقیانووس ئارام، لە بەشی باشووری چیلی لەناو ئەم دەشتانە چەندین کەنداو و کەندری جۆراوجۆر دروست بوون. ڕووبارەکانی چیلی بەوە دەناسرێنەوە کە کورت و تیژڕەون.

ڕووبەر

ڕووبەری تەواوی چیلی ٧٥٦٬٦٢٦ کم دووجایە، کە بە شێوەی تەشیلەیی دڕێژ بۆتەوە لە باکور بۆ باشوور بە درێژی ٤٬٢٦٥ کم و پانی ٤٠٠ کم، وە بەدرێژیی کەناراوە ئاوییەکان زنجیرە چیای نزم ھەن، بەڵام لە بەری ڕۆژاواەوە زنجیرە چیا سەختەکانی ئەندێز ھەن کە لەگەڵ ئەرژەنتین و بۆلیڤیا جیای دەکاتەوە. چیلی کەوتۆتە سەر ھێڵی سەرەکیی بوومەلەرزە، و ئەم دیاردەیەی بە خۆوە بینیوە. جگە لە لافاوی شەپۆڵە بەھێزەکانی دەریا، لە ڕووی بەرزی و نزمییەوە چیلی دابەش دەکرێت بۆ سێ ھەرێمی جیاواز وەک:

  1. ھەرێمی بیابانەکانی باکور.
  2. ھەرێمی دۆڵەکانی ناوەڕاست.
  3. ھەرێمی ئەرخەپێل(کۆمەڵە دوورگە).

ھەروەھا چیلی کۆمەڵێک دوورگەی بچوکی دوورەدەستی ھەیە کە کەوتوونەتە ناوەوەی ھێڵی خولەکی باشوور (جەمسەری باشوور) و شوێنە دوورە دەستەکانی ناو زەریای ھێمن.

ھەرێمی بیابانەکانی باکور

بیابانی باکوری بە ڕووبەری ١٬٦٠٠ کم درێژ دەبێتەوە لە باشووری پیڕۆ تاوەکو ڕووباری ئەکۆنکاگوا لە باکوری شاڕی ڤاڵپاڕەیسۆ، چیلییەکان بە بیابانە گەورەکە ناوزەندی دەکەن، کە نیوەی بەشی باکوری چیلی داپۆشیوە. بیابانی ئەتەکاما بە وشکترین شوێن دادەنرێت لەسەر ڕووی زەمین؛ ئەم بیابانە لە باکورەوە ڕووبەرەکەی کەمترە و تا بەرەوە باشووری بیابانەکە بڕۆین بوارەکەی فراوانتر دەبێت. لەگەڵ ئەم وشکاوەکییەی، چەندین مێرگی بچوکی ھەیە کە کۆچەرییەکان لە ڕێگا کۆچەرییەکەیان سودی لێ دەبینن. ژێرەوەی ئەم بیابانە دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی بەتایبەت ئاسن و مس، ھەروەھا ھاڕاوەی سۆدیۆمی لە کڕۆکی شاردۆتەوە کە بەکار دێت بۆ دروستکردنی چیمەنتۆ و ماددە تەقەمەنییەکان. ئەم بیابانە وشکە جگە لە چەند مێرگێک، ڕووبارێک بە کەنارەکەی ڕەت دەبێت کە لە چیاکانی ئەندێز سەرچاوە دەگرێت بە ناوی ڕووباری لوا، و دەڕژێتە زەڕیای ھێمن، بەڵام لە بەشی باکوری بیابانەکە کە بوارێکی تەسکتری ھەیە چەندین ڕووباری ھەیە. لەسەر ئەم ڕووبارانە چەندین شارەدێی بچوک دروست بوون کە دانیشتوانەکەی خەریکی ماسیگرین، و لەناوەڕاستی بیابانە وشکەکەشی ھەندێ شارەدێ دروست بوون بەھۆی سامانی سروشتییەوە کە بە کانەکان ناودەبردرێن. لە بەشی ڕۆژاوای بیابانەکە، ئەو بەشەی دەڕوانێتە سەر زەریای ھێمن، چەندین شاری گەورە ھەڵکەوتوون وەک: ئانتۆفاگاستا و ئەریکا. جگە لەشارۆچکە سەرئاوەکانی، ئەو شارانەی لەسەر ڕووی زەریا درووست کراون لەتەواوی شوێنەکانی چیلی. ھەروەھا چیلی گەلێک شاری بیابانی ھەیە بەتایبەت ئەو ناوچە بیابانییانەی کە ڕووباری تێدایە و لە کانەکان نزیکن. لە بەشی باکوری بیابانەکە خەڵکانێکی زۆر خەریکی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵن.

ھەرێمی دۆڵەکانی ناوەڕاست.

ئەم ھەرێمە بە ڕووبەری ١٬٠٠٠ کم دەست پێدەکات لە ڕووباری ئەکۆنکاگوا تاوەکو پۆیڕتۆمۆنت، وە ھەرێمی دۆڵەکانی ناوەڕاست بە دڵی چیلی دادەنرێت، کە شارە گەورەکان و ناوەندە بازرگانییەکان و پیشەسازییەکانی لەسەر دروست کراوە. زۆرینەی دانیشتووانی چیلی لەم ھەرێمە کۆبوونەتەوە، و ئەم ھەرێمە چەندین ڕووبار لەخۆ دەگرێت کە لەچیاکانی ئەندێزەوە سەرچاوەیان گرتووە و شاری گەورەیان لە کەناری درووستکردوە وەک: ڕووبارەکانی ئەکۆنکاگوا، مابۆچۆ، مایبۆ، مۆلیێ، و پیۆپیۆ. ئەم ڕووبارانە بوونەتە ھۆی پڕئاوکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی، شێدارکردنی کەشەکەی و دابەزاندنی پلەی گەرمییەکەی. ئەم ھەرێمە جگە لە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە خەڵووزی بەردین، مس، و مەنگەنیز. لەم ھەرێمە لە لووتکەی شاخی پیۆپیۆ لە زنجیرە چیای ئەندێز چەندین گڕکانی چالاک ھەیە کە بە بەفر داپۆشراون. ھەروەھا چەندین دەریاچەی ھەیە زێدەبار لە چەندەھا دۆڵی گەورە، کە دارستانی چڕی لەخۆگرتوە. کەناراوەکانی دەریاچەکانی شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێشن و بونەتەوە سەرچاوەیەکی ئابوریی باش بۆ خەڵکەکەی.

ھەرێمی ئەرخەپێل (کۆمەڵە دوورگە)

ئاوابوونی خۆڕ لە دورگەکانی خۆڕئاوا.

ھەرێمی ئەرخەپێل بە ڕووبەری ١٬٦٠٠ کم درێژ دەبێتەوە، لە پۆیڕتۆمۆنت دەست پێدەکات تاوەکوو کۆتا خاڵی باشوور کە لە ئەمریکای لاتین بە کەنداوی کیپ ھۆڕن بانگ دەکرێت. ئەم ناوچەیە بە ھەرێمێکی کراوەی بەربا دەناسرێت کە وشک و ساردە، جگە لە ھەبوونی چەندین دارستانی چڕ و دەریاچەی داپۆشڕاو بە بەفر. لە بەشی ڕۆژاوای ھەرێمەکە چەندین دوورگەی بەفرین لەخۆ دەگرێت کە بایەکی وشک و سارد تێیدا ھەڵدەکات، ھەروەھا لەکۆتا لووتکەی باشووریش نۆکەندی ماگلان ھەیە، و ئەمەش چیلی لە کۆمەڵە دوورگەکانی جەمسەری باشوور دادەبڕێنێت کە بە دوورگەکانی تیێڕادڵ ڤۆیگۆ ناوزەند دەکرێن، و لەنێوان ئەرژەنتین و چیلی دابەش بوونە. کەنداوی کیپ ھۆڕن بە کۆتا خاڵی سنووری ڕامیاریی چیلی دادەنرێت لەبەشی باشووری، و خەڵکانێک کەم تێیدا دەژین. ناوچەی بۆنتائەریناس لە نۆکەندی ماگلان بەناوچەی نشینگەی خەڵکانی ھەرێمەکە دادەنرێت، تاوەکوو ئێستا خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆی پێ نەگەیشتوە، وە بە ھێڵی ئاسنین بە شارەکانی تری چیلی نەبەستراوەتەوە، لەکاتێکدا لە کۆتا خاڵی باشووری ئەم ناوچەیە چەندین کێڵگەی نەوت ھەن.

ھەرێمە دوورەدەستەکان

چیلی خاوەنی چەندەھا دوورگەی بچوکی دوورەدەستە کە بەشێکی زۆریان کەوتوونەتە قۆڵاییی زەریای ھێمن وەک: دوورگەکانی ڕۆژاوا و خوان ڤێرناندێز. دوورگەکانی ڕۆژاوا شوێنێکی گەشتیاریی بەناوبانگە، و بە کۆمەڵێک پەیکەری بەردینی دێرین ناوبانگی دەرکردووە، و بە دووریی ٣٬٧٠٠ کم لە خاکی چیلییەوە دوورە، بەڵام دوورگەی خوان ڤێرناندێز بە ٦٥٠ کم لە خاکی چیلییەوە دوورە.

کەش و ھەوا

چیلی کەوتۆتە بەری خوارەوەی ھێڵی کەمەرەییی زەوی، و بە ھۆی ئەمەوە وەرزەکانی ساڵی پێچەوانەی ناوچەکانی بەشی باکووری گۆی زەوین. وەرزی ھاوینی لە کۆتاییی مانگی کانوونی یەکەم دەست پێ دەکات تاوەکوو کۆتاییی مانگی مارس، وە زستانیشی لە کۆتاییی مانگی یۆنیۆ دەست پێدەکات بۆ کۆتاییی مانگی ئەیلوول. بۆ چەندەھا ساڵ جارێک باران دەبارێت لە بیابانەکانی باکوری. لە بنەڕەتدا ناوچەیەکی گەرم نییە، بەڵام بەھۆی کەمبارانییەوە خاکەکەی وشک بووە، و بە دەم گەردەلولەوە ڕێ دەکات، و بەمە پلەی گەرمیی ناوچەکەی بەرزکردۆتەوە، بەڵام لە بەشی ھەرە باکوری بیابانەکانی باکوری بەھۆی بای ساردی چیای ئەندێز کە لە پێرووەوە سەرچاوە دەگرێت پلەی گەرما لە شەو دادەبەزێنێت، ئاستی شێ لە بیابانەکانی بەرزدەکاتەوە و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی ھەندێ لە گژوگیا بیابانیەکان. جگە لە ھەبوونی شێی زەریا لە بەشی ڕۆژاوای، ئاستی پلەی گەرمی لە شاڕی ئانتۆفاگاستا لە ٢٠ پلەی سلیلیزی بەرزتر نابێتەوە لە مانگی یەنایەر، ھەروەھا لە ١٤ پلەی سلیلیزیش نزمتر نابێتەوە لە مانگی یۆلیۆ، وە ھەرێمی دۆڵەکانی ناوەڕاست پلەیەکی گەرمی مامناوەندی ھەیە، کە لە ھاوین وشکە و زستانیشی باراناوییە؛ کۆی ڕێژەی بارانبارین لە شاری سانتیاگۆ دەگاتە ٣٥ ملم لەساڵێکدا، لەگەڵ ئەمەش ئاستی پلەی گەرما لە ٢٠ پلەی سلیلیزی بەرزتر نابێتەوە، و لە ٩ پلەی سلیلیزیش نزمترنابێتەوە. بەڵام ھەرێمی ئەرخەپێل بارانێکی سارد و بایەکی توندی ھەیە، و کۆی ئاستی پلەی گەرمی دەوروبەری ١٥ پلەیە، و ساڵانە ٥٠٨ ملم بارانی لێ دەبارێت.

دانیشتووان

قووچەکی دانیشتووانی چیلی، بەگوێرەی سەرژمێریی ٢٠١٤، سەرچاوە: پەیمانگای نیشتمانیی چیلی بۆ ئامار.
ڕێژەی دانیشووانی چیلی پێشنیار کراو لەماوەی نێوان ساڵانی ١٨٢٠ بۆ ٢٠٥٠.

لە بنەڕەتدا، دانیشتوانی ڕەسەنی چیلی لە نەتەوە ھیندییە ئەمریکییەکانن، بەڵام دوای شاڵاوی ئیسپانییەکان و لەشکرکێشییان بۆ ناوچەکە لەگەڵ دانیشتووانەکەی تێکەڵ بوون؛ نەوەیەکی نوێ و جیاواز درووست بوو کە بە مەستیزۆ دەناسرێن. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان، مەستیزۆ ٦٥٪ دانیشتووانی چیلی پێک دێنن، چارەکێکی دانیشتووانی لە ڕەگەزە ئەوروپییەکانن (ئیسپانیەکان) وە ٥٪ دانیشتوانەکەی لە ھیندییە سوورەکانی ئەمریکان؛ زۆرینەی ئەم دانیشتووانە لە دەوروبەری شارەکان نیشتەجێن، بەتایبەت پایتەخت و ناوەڕاستی وڵات.

نەژادی میللەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە چیلی

لە سەدەکانی نۆزدەھەم و بیستەم، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی عێراق، سووریا، لوبنان، و میسر کۆچیان کرد بۆ ئەورووپا و لەوێشەوە بۆ چیلی، بەتایبەت کریستیانەکان؛ ئەمیش بە ھۆی ستەمی عوسمانییەکانەوە بوو بەرامبەر کریستیانەکان و ناچاربوونیان بە دانانی باچ بە ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی. گەلێک لەم کۆچەرییانە لە بەڕازیل، ئەرژەنتین، چیلی، پێروو نیشتەجێ بوون، و تاوەکوو ئەمڕۆ ماونەتەوە. لەناو کوردەکانیش یەزیدییەکان بە ھۆی ڕەشبگیرییان بەرامبەریان ناچاربوون کوردستان جێبێڵن و ڕوو بکەنە ئەو ھەرێمانەی لەژێر داگیرکاریی ئیسپانییەکان بوون. لەناو تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستییەکان بە ٢٥ میلیۆن کەس ھەژمار دەکرێن، ١٠ میلیۆن تەنھا لە بەڕازیل دەژین.

لە کەسایەتییە ھەرە بەناوبانگەکانی چیلی کە بە نەژادخەڵکی ڕۆژھەڵاتی ناوینن:

- پاپلۆ سەعید، گەورە کریستیانی سانتیاگۆ (بە نەژاد فەڵەستینییە)

- خۆسیە سەعید، لە گەورە ڕێبەرانی کرێکاران، و خاوەنی گەورەترین ھاوبەشگای گەشەپێدانی خانووبەرەیە. (بە نەژاد فەڵەستینییە)

- ئەڕتۆرۆ سالح گەسانی؛ ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی چیلی بۆ تۆپی پێ لە ١٩٩٠ بۆ ١٩٩٣. (بە نەژاد فەڵەستینییە)

- لویس ئێنریکێ یەھرور؛ ڕابەری کرێکاران. (بە نەژاد کوردە)

- کارلۆس تەعمە؛ ڕابەری کرێکاران. (بە نەژاد فەڵەستینییە)

- حوسێن سەباغ؛ ڕامکارە. (بە نەژاد لوبنانییە)

- جێسیکا فاخوری؛ ڕامکارە. (بە نەژاد ئوردەنییە)

- سێرگیۆ بێتار شەقرە؛ وەزیر و سیناتۆرە. (بە نەژاد کوردە)

- نیکۆڵاس ماسۆ؛ یاریزانی تێنسە. (بە نەژاد کوردە)

چالاکییە مرۆیییەکان

کشتوکاڵ

چیلی لەپاڵ برەو دان بە بواری پیشەسازی و کانزاکاری گرنگیەکی زۆڕی بەکەرتی کشتوکاڵی داوە، ئەمیش بەھۆی گونجاوی بەشێکی زۆڕی خاکەکەی بۆ کشتوکاڵ و کێڵان، لە گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵیەکانی :گەنم و جۆ و گەنمە شامی و بڕنج و میوە جۆڕبەجۆرەکان، ھەروەھا لەبەرھەمە ئاژەڵیەکانیش داھاتێکی زۆڕی چنگ دەکەوێت، وەک بەرھەمەکانی چێڵ و بەرخ و بزن و ماسی، بەتایبەت ھەرێمەکانی باشووری ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی ئاوی بەتایبەت ماسی.

کانزاکاری

چیلی بڕی سێ چارەکی تەواوی مسی جیھان لەخۆدەگرێت، وە یەکێکە لەھەرە گەورەترین وڵاتی جیھان بۆ دەرھێنانی نیتراتی سروشتی، جگە لەمە خاکی چیلی بڕێکی زۆڕ لە زێڕ و مەنگەنیز زیو و ئاسن لە کڕۆکی دا ھەڵگرتوە، لەم ساڵانەی دوایش توانڕا نەوت لەبەشی باشوڕی بدۆزرێتەوە، ھەموو ئەم سامانە سروشتیانە بونەتە ھۆی ئەوەی وڵات گرنگیەکی زۆڕ بە بواری پیشەسازی ئاسن و پاشکۆکانی بدات.

ڕژێمی ڕامیاری

پالاسیۆ دی لامۆنیدا لەناوەڕاستی شاڕی سانتیاگۆ.
کۆشکی داد لە سانتیاگۆ.
تەڵاڕی کۆنگرێسی نیشتمانی لە ڤاڵپاڕایسۆ.

ڕژێمی ڕامیاری لە ڕێڕەوی پێشکەوتنی دا

  • لە ساڵی ١٨١٨ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیان لەژێڕ داگیرکاری ئیسپانیا بەمە نەتەوەی چیلی لە ١٨٦١ بۆ یەکەم جار بوە خاوەنی حکومەتی دیموکراتی نیشتمانی خۆی.
  • لە ساڵی ١٩٢٥ چیلی بوە خاوەنی یەکەم دەستوری خۆی کە تێیدا دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار زیادکران.
  • لە ساڵی ١٩٥٨ چیلی توشی قۆناغی ئالوگۆڕی دەسەڵات بویەوە و بۆشاییەکی یاسایی درووست بوو، ئەمیش دوای ئەوەی ئەلیساندرێ پەلما بەزۆڕینەی دەنگ پۆستی سەڕۆکایەتی وەڕگرت لەلایەن سوپاوە ڕووبەڕوی وەستێندرایەوە بە پاڵپشتی ئەڕتۆرۆ ئەلیساندرێ.
  • لە ساڵی ١٩٥٨ دوای تێپەڕبوونی ماوەی بۆشایی یاسایی ھزری شیوعی ھاوبەشی پەڕەی سەند و سێلڤادۆڕ نەدی وەک سەڕۆک ھەڵبژێردرا بەڵام بەھۆی کودەتایەکی سەربازیەوە دوای سێ ساڵ لە فەرمانڕەوایی لە پۆستەکەی دووڕخرایەوە. بەمە پیۆنیشەی دیکتاتۆر دەسەڵاتی وڵاتی گرتە دەست تاوەکو ١٩٨٠.
  • لە ساڵی ١٩٨٠ دەستورێکی نوێ نوسڕایەوە و لە ١١ مارسی ١٩٨١ کەوتە بواڕی جێبەجێکردن، لە ٣٠ یۆلیۆی ١٩٨٩ جارێکی تر ھەمواڕکرایەوە.

پێکھاتەی کارگێڕی

چیلی دابەشکراوە بۆ ١٥ ھەرێمی کارگێڕی (بە ئیسپانی: Regiones) ھەریەک لەم ھەرێمانە سەرۆکێکی خۆی ھەیە (بە ئیسپانی:Intendente) کە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ھەڵدەبژێردرێن.

ھەرێمەکانی چیلی.

ھەریەک لەم پانزە ھەرێمە دابەش کراون بۆ چەند پاڕێزگایەک (بە ئیسپانی:Province) کە بەدەسەڵاتی دووەمی چیلی دادەنڕێت، ھەریەک لەم پاڕێزگایانە لە لایەن پاڕێزگارەوە (Gobernador) بەڕێوە دەبردرێت، ژمارەی تەواوی پاڕێزگاکانی چیلی ٥٤ پاڕێزگایە، وە ھەریەکە لەم پاڕێزگایانە بۆ کۆمەڵێک شاڕ دابەش بوون، ھەریەک لەم شاڕانە بەڕێوەبەڕایەتیەکی تایبەتی شاڕەوانیان ھەیە.

کلیل[١٥][١٦]ناو
پایتەختڕووبەر (کم2)ژماڕەی دانیشتوان
ڕێزبەندی

باکوور بۆ باشوور

٠١Flag of Tarapaca, Chile.svg ھەرێمی تاراباکائەیکویکۆ42,225.8298,257٢
٠٢Flag of Antofagasta Region, Chile.svg ھەرێمی ئەنتۆڤاگاستائەنتۆڤاگاستا126,049.1542,504٣
٠٣Flag of Atacama, Chile.svg ھەرێمی ئەتەکاماکۆپیاپۆ (چیلی)75,176.2290,581٤
٠٤Flag of Coquimbo Region, Chile.svg ھەرێمی کۆکیمپۆلا سێڕینا40,579.9704,908٥
٠٥Flag of Valparaiso Region, Chile.svg ھەرێمی ڤالبارایسۆفالبارایسو16,396.11,723,547٦
٠٦Flag of O'Higgins Region, Chile.svg ھەرێمی لیبرتادۆڕ جەنەڕاڵ بێرنادۆ ئەوھیگێنزرانکاگوا16,387872,510٨
٠٧Flag of Maule, Chile.svg ھەرێمی مۆڵیتالکا30,296.1963,618٩
٠٨Flag of Biobío Region, Chile.svg ھەرێمی پایۆ پایۆکۆنتبتیۆن، چیلی37,068.71,965,199١٠
٠٩Flag of La Araucania, Chile.svg ھەرێمی ئەرۆکانیاتیمۆکۆ31,842.3907,333١١
١٠Flag of Los Lagos Region, Chile.svg ھەرێمی لۆس لاگوسپۆیڕتۆمۆنت (چیلی)48,583.6785,169١٣
١١Flag of Aysen, Chile.svg ھەرێمی ئەیسن دیل جەنەڕاڵ کارلۆس ئەیبانیس دیل کامپۆکۆیھایکیۆ108,494.498,413١٤
١٢Flag of Magallanes, Chile.svg ھەرێمی ماگلانزی ئەنتارتیکا چیلیابۆنتا ئەریناس132,291.1159,152١٥
١٤Flag of Los Ríos, Chile.svg ھەرێمی لۆس ڕیۆسڤاڵدیڤیا18,429.5363,887١٢
١٥Flag of Arica y Parinacota, Chile.svg ھەرێمی ئەریکای پارینکۆتائەریکا16,873.3213,595١
١٣Flag of the Metropolitan Region, Chile.svg ھەرێمی سانتیاگۆ مترۆپۆلیتانسانتیاغو15,403.26,683,852٧

تێبینی: ئاماڕی دانیشتوان بەگوێرەی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٢ دانراوە.[١٧]

ڕژێمی یاسایی

ڕژێمی یاسایی لەچیلی لەسەر بنەمای یاساکانی ساڵی ١٨٥٧ نوسراوەتەوە، کە ئەمیش لەسەر بنەمای دەستوری ئیسپانی دانراوە، (پاشایی پەڕلەمانی) لەژێڕ کاریگەری یاسای فەڕەنسی (سەڕۆکایەتی پەرلەمانی) و یاسای ئوسترالی (فیدرالی دیموکراتی)، دەرکردنی بڕیارە قەزاییەکان لەلایەن دادگای باڵای چیلیەوەیە، وە چیلی مولکەچی دادگای دادی نێودەوڵەتی نیە.

مافی دەنگدان

ھەرھاوڵاتیەکی چیلی تەمەنی ١٨ ساڵی تەواو بکات مافی دەنگدانی ھەیە لەھەردوو ڕەگەزی نێڕ و مێ، تاوەکو ئێستا ٢٬٨ میلیۆن ھاوڵاتی ناویان تۆماڕکراوە بۆ دەنگدان کە نیوەی زیاتری ئەم ڕێژەیە لە ڕەگەزی مێن.

دەستەی جێبەجێکردن

سەڕۆکی وڵات

سەڕۆکی کۆمار ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێردرێن، لەسەرەتادا ماوەی فەرمانڕەوایی سەرۆک کۆمار ھەشت ساڵ بوو دواتر کەم کرایەوە بۆ شەش ساڵ ئێستا ماوەکەی چواڕ ساڵە، ھەڕ پاڵێوڕراوێک زۆڕینەی دەنگەکان بەدەست بێنێت پلەی سەڕۆکایەتی مسۆگەر دەکات، کە دەبێت تەمەنی لە ٤٠ ساڵ کەمتر نەبێت و ھەڵگری بڕوانامەی چیلی بێت و لەدایک بووی سەرخاکی چیلی بێت، سەڕۆک کۆمار لەھەمان کات سەڕۆکی وڵاتە و سەڕۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیشە.

ڕێپێدانەکانی سەڕۆک

مافی وتار خوێندنەوەی ھەیە بەرامبەر ئەنجومەنی نوێنەران، دیاریکردنی ڕۆژ و کاتی ھەڵبژاردنەکان، سەرپەڕشتی کردنی بۆنە نیشتمانیەکان، گۆڕینی سەڕۆک وەزیران، ڕاگەیاندنی باڕی نائاسایی، سەرپڕشتی کردنی کاروباری دادگاکان، سەڕۆکی ھێزی چەکدارە، دامەزڕاندنی دادوەر و بەرپرسە خۆجێیەکان، سەڕۆکی ئێستای چیلی ئافرەتێکە بەناوی میشێل پاشێلێ کە پاڵێوڕاوێکی ھاوبەشیەکانە، یەکێکە لە کەسە ستەمخۆڕەکانی سەردەمی دیکتاتۆری پینۆچی، یەکێکە لەسەرکردە ھەرە دیارەکانی ئەمریکای لاتینی.

ئەنجومەنی وەزیران

سەڕۆکی وڵات ھەڵدەستێت بە پێک ھێنانی ئەنجومەنی وەزیران و دانانی سەڕۆکێک بۆی دیاریکردنی وەزیرەکان کە لە ٢٠ وەزیر پێک دێت.

دەستەی ڕاوێژگاری

دەستەی ڕاوێژکاران پێک دێت لە دوو ئەنجومەن کە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیەوە دەستنیشان دەکرێن:

ئەنجومەنی نوێنەران

لە ١٢٠ نوێنەر پێک ھاتوە، ڕاستەوخۆ لەلایەن میللەتەوە ھەڵدەبژێڕدرێن، ماوەی نوێنەڕایەتیان چواڕساڵە، ئەنجومەنەکە پێک دێت بەگوێڕەی ئاستی دەنگەکان و بەشداریەکان، لە١٥٪ ئەنجومەنەکە لە ڕەگەزی مێن.

ئەنجومەنی پیڕان

لە٤٧ ئەندام پێک ھاتوون ،٣٨ ئەندامیان ڕاستەوخۆ لەلایەن میللەتەوە ھەڵدەبژێڕدرێن ٩ ئەندامەکەی تر ھەمیشەیین لەلایەن سەڕۆکەوە دیاری دەکرێن، ماوەی خزمەت کردنیان ھەشت ساڵە نیوەی ئەم ئەندامانە چواڕساڵ جاڕێک ھەڵدەبژێردرێن لە نێوان سەڕۆکەکانی پێشو و ئەندامانی ئەنجومەنی پیڕان و سەڕۆکە لەژیان ماوەکان، دەبێت دوو لەئەندامەکان بەلایەنی کەمەوە ئافرەت بن، ٩ ئەندامە ھەمیشەییەکە دابەش دەبن کە سیانیان مافی سەرپەڕشتی و جولەپێکردنی سەربازیان ھەیە سیانیشیان سەرپەڕشتی دادگاکان دەکەن سیانەکەی تریش ھاریکاری سەڕۆک دەبن.

دەسەڵاتی دادوەری

  • لەچیلی چەندین فەڕمانگە نوێنەڕایەتی دەستەی دادوەڕی دەکات وەک:
  • دادگای باڵا بەڕزترین دادگای چیلیە.
  • دلدگای دەستوری.
  • دادگای ھەمواڕکردنەوە و دادگایی ھەرێمەکان.
  • دادگای باڵا:لە ١٦ دادوەر پێک ھاتوون، لەلایەن سەڕۆکی وڵاتەوە دامەزڕاون، لەلایەن ئەنجومەنی پیڕانەوە پاڵپشتیان دەکرێت و ھەڵدەبژێڕدرێن.

کاری سەڕەکیان بڕیتیە لە چاودێڕی بڕیارەکانی دادگای بەڕایی لەباڕەی کێشە قەزاییەکانەوە بەتایبەت ئەو دادگاییانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دادگای باڵاوە ھەیە، چیلی ملکەچی دادگای دادی تێودەوڵەتی نیە.

  • دادگای دەستوری:کاری سەڕەکی ئەم دادگایە بڕیتیە لە جیاکاری بڕیارەکانی ڕاوێژکاری دەستوری و چاکسازیەکانی دەسنوری.

پارتە ڕامیاڕیەکان

  • پارتی چیلی ٢٠٠.
  • پارتی دیموکراتی کریستیانی PDC,
  • ھاوپەیمانی پارتەکان لەپێناو دیموکراتی CPD کەئەم پارتانە لەخۆ دەگڕێت:
  • پارتی دیموکراتی کریستیانی PDC

‏* پارتی ھاوبەش PS

  • پارتی دیموکراتی PPD،
  • پارتی ھاوبەشی دیموکراتی ڕادیکاڵی PRSD

‏*یەکێتی دیموکراتی چاڕەنووس UDI

  • نوێخوازی نیشتمانی PS
  • پارتی دیموکراتی PPD
  • پارتی باشوور PS
  • پارتی یەکێتی ناوەڕاست-ناوەڕاست UCCP
  • پارتی ھاوبەشی دیموکراتی ڕادیکاڵی PRSD
  • یەکێتی لەپێناو پێشکەوتنی چیلی UPP، ھەریەکە لە پارتی نوێخوازی نیشتمانی RN، ویەکێتی دیموکراتی چاڕەنووس UDI

کۆمەڵەی پاڵەپەستۆیە ڕامیاریەکان

  • یەکێتیەکانی خوێندکارانی زانکۆ کە چاڵاکیەکانیان لەناو پەڕژینی زانکۆ ئەنجام دەدەن.
  • کلێسای ڕۆمی کاسۆلیک.
  • ناوەندی کڕێکارانی یەکگرتوو، چەندین سەندیکای تایبەت لەخۆ دەگرێت وەک سەندیکای کڕێکاران.

ڕێچکەی چاکسازی کۆمەڵایەتی

چیلی لە ڕێڕەوی دادوەڕی کۆمەڵایەتی بەڕەو پێش دەڕوات بەڵام وەک کیسەڵ، ئەمیش بەھۆی نامۆیی و کەم ئەزمونیەوەیە لەگەڵ ڕژێمی دیموکراتی، ھەربەم ھۆیەوە خۆی لەیاساکانی ولاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەپاڕێزێت ئەمیش بەھۆی یاسای کۆمەڵایەتی میللەتەکەی.

ئابووری

سانھاتان، ناوچەی بازاڕ و ئابوری چیلی لە سانتیاگۆ.

چیلی ڕژێمێکی ئابوڕی وەھای ھەیە کە پابەندە بە بنەماکانی ئابوڕی بازاڕی جیھان، وەخاوەنی ئاستێکی بەڕزی ئابوڕیە لە بازڕگانی دەرەکی، لەماوەی ساڵانی ھەشتاکان و نۆھەدەکانی سەدەی بیستەم ھەنگاوی باشی ھاوێشت بەڕەو چاکسازی ئابوڕی، تا بوە نمونەیەکی بەرچاو لە گۆڕەپانی ئابوڕی جیھانی، لەگەڵ ھەموو ئەمانەش چیلی تاوەکو ئەمڕۆ بەدەست بێکاریەوە دەناڵێنێ، کەلەژێڕ کاریگەریەکی قورسی جەماوەڕەکەی دایە بەمەبەستی فەڕاھەمکردنی ژیانێکی باشتر، بۆ ئەم مەبەستە چیلی چەندین گڕێ بەستی کردوە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبواڕی بازرگانی ئازاد.

ئاوە ھەرێمیەکان

چیلی نزیکەی ١٢ میل لە ڕووبەری ئاوی ھەرێمی ھەیە.

ھێزی چەکداری

نەخۆشخانەی گۆڕەپانی M * A * S * H لە ئەنخۆڵ، لەکاتی بومەلەرزەی ساڵی ٢٠١٠.
  • ھێزە کاراکان:نزیکەی ٨٧٥٠٠ سەربازی ھەیە، لەم ژماڕەیە ٣٠٦٠٠ سەرباز بەشێوەی زۆڕەملێییە.
  • ماوەی سەربازی: ساڵێک لەھێزی وشکانی، ٢٢ مانگ لەسەربازی دەریایی و ئاسمانی.
  • ھێزی یەدەک: ٥٠ ھەزار سەرباز، کە ھەموویان سەر بەسوپان.
  • سوپا: ٥١ھەزار سەرباز، لەم ژماڕەیە ٢٧ ھەزاری ناچاریە.

تێکھەڵکێشە نێودەوڵەتیەکان

داواکردنی خاکی بیابانەکانی ئۆکلاھۆما لەلایەن پۆلیڤیاوە دوای ئەوەی لەدەستی دا بە بەڕژەوەندی چیلی، لە ساڵی ١٨٨٤ ململانێ و ناکۆکی کەوتە نێوان چیلی و ئەرژەنتین و بەریتانیا بەھۆی ڕێڕەوە ئاویەکانی ڕۆلاوکا(Ro Lauca) ئەو ڕێڕەوەی دەڕوانێتە سەر ھاتوچۆی نێوان زەڕیای ئەتلەسی و زەڕیای ھێمن. لەئاکامدا ڕێککەوتنامەی سێ قۆڵی لێکەوتەوە بەناوی (ڕێککەوتنامەی چیلی-ئەنتارکتیکا)

سەرچاوەکان

  1. ^ "Bureau of Western Hemisphere Affairs, Background Note: Chile" Archived ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.. وزارة الخارجیة الأمریکیة. 16 December 2011. 
  2. ^ "Chile". کتاب حقائق العالم. وکالة المخابرات المرکزیة. اطلع علیھ بتاریخ 17 February 2014. 
  3. ^ "World Development Indicators".
  4. ^ "Human and income poverty: developing countries" Archived ١٢ی شوباتی ٢٠٠٩, لە وەیبەک مەشین..
  5. ^ "Chile.com.
  6. ^ Encyclopædia Britannica.
  7. ^ ی ا ب Encina, Francisco A. , and Leopoldo Castedo (1961).
  8. ^ "Chile" Archived ٢١ی تەممووزی ٢٠٠٢, لە وەیبەک مەشین..
  9. ^ ی ا ب Hudson, Rex A. , ed. (1995).
  10. ^ ی ا "CHILE".
  11. ^ "Chile (república)".
  12. ^ Pearson, Neale J. (2004).
  13. ^ de Olivares y González SJ, Miguel (1864) [1736].
  14. ^ Appletons' annual cyclopaedia and register of important events of the year: 1900.
  15. ^ "Regiones, Provincias y Comunas de Chile".
  16. ^ "CODIGO UNICO TERRITORIAL".
  17. ^ "About Chile"[بەستەری مردووی ھەمیشەیی].
Other Languages
kurdî: Şîle
Zazaki: Şili
Аҧсшәа: Чили
Acèh: Chili
адыгабзэ: Чили
Afrikaans: Chili
Akan: Chile
Alemannisch: Chile
አማርኛ: ቺሌ
aragonés: Chile
Ænglisc: Cile
العربية: تشيلي
ܐܪܡܝܐ: ܬܫܝܠܝ
مصرى: تشيلى
অসমীয়া: চিলি
asturianu: Chile
авар: Чили
Aymar aru: Chili
azərbaycanca: Çili
تۆرکجه: شیلی
башҡортса: Чили
Boarisch: Chile
žemaitėška: Čilė
Bikol Central: Tsile
беларуская: Чылі
беларуская (тарашкевіца)‎: Чылі
български: Чили
भोजपुरी: चिली
Bislama: Chile
Banjar: Cili
bamanankan: Chile
বাংলা: চিলি
བོད་ཡིག: ཅི་ལི།
বিষ্ণুপ্রিয়া মণিপুরী: চিলি
brezhoneg: Chile
bosanski: Čile
ᨅᨔ ᨕᨘᨁᨗ: Chili
буряад: Чили
català: Xile
Chavacano de Zamboanga: Chile
Mìng-dĕ̤ng-ngṳ̄: Chile
нохчийн: Чили
Cebuano: Tśile
Chamoru: Chile
ᏣᎳᎩ: ᏥᎵ
Tsetsêhestâhese: Chile
corsu: Cile
qırımtatarca: Çile
čeština: Chile
kaszëbsczi: Chile
словѣньскъ / ⰔⰎⰑⰂⰡⰐⰠⰔⰍⰟ: Чилє
Чӑвашла: Чили
Cymraeg: Tsile
dansk: Chile
Deutsch: Chile
Thuɔŋjäŋ: Cile
dolnoserbski: Chilska
डोटेली: चिली
ދިވެހިބަސް: ޗިލީ
ཇོང་ཁ: ཅི་ལེ
eʋegbe: Chile
Ελληνικά: Χιλή
emiliàn e rumagnòl: Cîl
English: Chile
Esperanto: Ĉilio
español: Chile
eesti: Tšiili
euskara: Txile
estremeñu: Chili
فارسی: شیلی
Fulfulde: Ciile
suomi: Chile
Võro: Tsiili
Na Vosa Vakaviti: Chile
føroyskt: Kili
français: Chili
arpetan: Ch·ili
Nordfriisk: Chiile
furlan: Cile
Frysk: Sily
Gaeilge: An tSile
Gagauz: Çili
贛語: 智利
kriyòl gwiyannen: Chili
Gàidhlig: An t-Sile
galego: Chile
گیلکی: شيلي
Avañe'ẽ: Chíle
गोंयची कोंकणी / Gõychi Konknni: चिली
𐌲𐌿𐍄𐌹𐍃𐌺: 𐍄𐍃𐌾𐌹𐌻𐌴𐌹
ગુજરાતી: ચીલી
Hausa: Chile
客家語/Hak-kâ-ngî: Chile
Hawaiʻi: Kile
עברית: צ'ילה
हिन्दी: चिली
Fiji Hindi: Chile
hrvatski: Čile
hornjoserbsce: Chilska
Kreyòl ayisyen: Chili
magyar: Chile
հայերեն: Չիլի
interlingua: Chile
Bahasa Indonesia: Chili
Interlingue: Chile
Igbo: Chile
Iñupiak: Cili
Ilokano: Chile
Ido: Chili
íslenska: Síle
italiano: Cile
ᐃᓄᒃᑎᑐᑦ/inuktitut: ᓯᓕ
日本語: チリ
Patois: Chili
la .lojban.: tciles
Jawa: Cilé
ქართული: ჩილე
Qaraqalpaqsha: Chili
Taqbaylit: Cili
Адыгэбзэ: Чили
Kabɩyɛ: Silii
Kongo: Chile
Gĩkũyũ: Chile
қазақша: Чили
kalaallisut: Chile
ភាសាខ្មែរ: ឈីលី
ಕನ್ನಡ: ಚಿಲಿ
한국어: 칠레
Перем Коми: Чили
къарачай-малкъар: Чили
Ripoarisch: Chile
коми: Чили
kernowek: Chile
Кыргызча: Чили
Latina: Chilia
Ladino: Chile
Lëtzebuergesch: Chile
лакку: Чилй
лезги: Чили
Lingua Franca Nova: Txile
Luganda: Chile
Limburgs: Chili
Ligure: Cile
lumbaart: Cile
lingála: Shíle
لۊری شومالی: شیلی
lietuvių: Čilė
latgaļu: Čile
latviešu: Čīle
मैथिली: चिली
Basa Banyumasan: Chile
мокшень: Чиле
Malagasy: Silia
олык марий: Чили
Māori: Hiri
Minangkabau: Chili
македонски: Чиле
മലയാളം: ചിലി
монгол: Чили
मराठी: चिली
кырык мары: Чили
Bahasa Melayu: Chile
Malti: Ċili
Mirandés: Chile
эрзянь: Чили Мастор
مازِرونی: شیلی
Dorerin Naoero: Tsire
Nāhuatl: Chile
Napulitano: Cile
Plattdüütsch: Chile
Nedersaksies: Chili
नेपाली: चिली
नेपाल भाषा: चिली
Nederlands: Chili
norsk nynorsk: Chile
norsk: Chile
Novial: Chile
Nouormand: Chili
Sesotho sa Leboa: Chile
Chi-Chewa: Chile
occitan: Chile
Livvinkarjala: Čili
Oromoo: Chiilii
ଓଡ଼ିଆ: ଚିଲି
Ирон: Чили
ਪੰਜਾਬੀ: ਚਿਲੀ
Pangasinan: Chile
Kapampangan: Chile
Papiamentu: Chile
Picard: Kili
Deitsch: Chile
Pälzisch: Chile
पालि: चिले
Norfuk / Pitkern: Chili
polski: Chile
Piemontèis: Cile
پنجابی: چلی
Ποντιακά: Χιλε
پښتو: چیلی
português: Chile
Runa Simi: Chili
rumantsch: Chile
romani čhib: Chile
Kirundi: Chili
română: Chile
armãneashti: Cile
tarandíne: Cile
русский: Чили
русиньскый: Чіле
Kinyarwanda: Shili
संस्कृतम्: चिलि
саха тыла: Чиили
sardu: Cile
sicilianu: Cili
Scots: Chile
سنڌي: چلي
davvisámegiella: Chile
Sängö: Shilïi
srpskohrvatski / српскохрватски: Čile
Simple English: Chile
slovenčina: Čile
slovenščina: Čile
Gagana Samoa: Shili
chiShona: Chile
Soomaaliga: Jili
shqip: Kili
српски / srpski: Чиле
Sranantongo: Sili
SiSwati: IShile
Sesotho: Chile
Seeltersk: Chile
Sunda: Cilé
svenska: Chile
Kiswahili: Chile
ślůnski: Czile
Sakizaya: Chile
தமிழ்: சிலி
ತುಳು: ಚಿಲಿ
తెలుగు: చిలీ
tetun: Xile
тоҷикӣ: Чили
ትግርኛ: ቺሌ
Türkmençe: Çili
Tagalog: Chile
Setswana: Chile
lea faka-Tonga: Sile
Tok Pisin: Sili
Türkçe: Şili
Xitsonga: Chile
татарча/tatarça: Чили
chiTumbuka: Chile
Twi: Kyili
reo tahiti: Tīri
тыва дыл: Чили
удмурт: Чили
ئۇيغۇرچە / Uyghurche: چىلى
українська: Чилі
اردو: چلی
oʻzbekcha/ўзбекча: Chili
Tshivenda: Shile
vèneto: Ciłe
vepsän kel’: Čili
Tiếng Việt: Chile
West-Vlams: Chili
Volapük: Cilän
walon: Tchili
Winaray: Chile
Wolof: Sili
吴语: 智利
isiXhosa: IChile
მარგალური: ჩილე
ייִדיש: טשילע
Yorùbá: Tsílè
Vahcuengh: Chile
Zeêuws: Chili
中文: 智利
文言: 智利
Bân-lâm-gú: Chile
粵語: 智利
isiZulu: ITshile