ویکیپیدیا:وتار چییە؟

بۆشایی ناوی بابەتەکانوتووێژی بۆشایی ناوەکان
٠(سەرەکی/وتارەکان)وتووێژ١
٢بەکارھێنەرلێدوانی بەکارھێنەر٣
٤ویکیپیدیالێدوانی ویکیپیدیا٥
٦پەڕگەوتووێژی پەڕگە٧
٨میدیاویکیوتووێژی میدیاویکی٩
١٠داڕێژەوتووێژی داڕێژە١١
١٢یارمەتیوتووێژی یارمەتی١٣
١٤پۆلوتووێژی پۆل١٥
١٠٠دەروازەلێدوانی دەروازە١٠١
٨٢٨مۆدیووللێدوانی مۆدیوول٨٢٩
٢٣٠٠ئامرازوتووێژی ئامراز٢٣٠١
٢٣٠٢پێناسه‌ی ئامرازوتووێژی پێناسه‌ی ئامراز٢٣٠٣
تایبەت
میدیا

وتاری ویکیپیدیا یان وتار لە ویکیپیدیا، پێکھاتووە لە پەڕەیەک کە زانیاریی زانستنامەیی و ئینسایکڵۆپیدیایی تێدایە. وتارێک کە بەباشی نووسرابێت، لە سەرەتا پێناسەیەکی پوخت و باشی بابەتەکە بە زانستی کراوە، پەراوێز و سەرچاوەی باوەڕپێکراو و باشی تێدایە، و بەستەر دراوە بە زمانەکانی تری ویکیپیدیا و وتارەکانی تری ویکیپیدیا. وتارە باشەکان ئەگەر پێویستی کرد لە زۆربەی بەشەکانی وتارەکە وێنە و پەڕگە بەکارھاتوون بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکان. پەڕەی ڕوونکردنەوەکان، داڕێژەکان، ناڤبۆکسەکان، پەڕەی بەکارھێنەران، پەڕەی وتووێژەکان، پەڕگەکان، پۆلەکان، پەڕەی یارمەتییەکان و سیاسەتە ڕەسمییەکانی ویکیپیدیا وتار نین.

  • نووسینی وتارەکان

نووسینی وتارەکان

پێویستە نووسینی وتارەکان لەگەڵ سیاسەتە ڕەسمییەکانی ویکیپیدیا بگونجێت، لەکاتی نووسینی وتار، نابێت لایەنگرانە بێت و دەبێت ھەموو ڕوانگەکانی تێدابێت. نابێت بەشێوەی ڕێکلام نووسرابێت، ئەگەر زۆر وەسفی بکرێت بە پلە باڵاکان وەک:

  • باشترین
  • خۆشترین

ھتد ھەڵەن، مەگەر سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو شتێکی نووسیبێت و بەو وشانە وەسفیانکردبێت. وتارەکان نابێت تەنیا پێناسەیەکی کورت بن و دەبێت بە پوختی باس کرابن، لەپاڵ ھەموو ئەمانە بۆکسی زانیاری و ئینفۆبۆکسەکان گرنگن ھەبن بۆ پێدانی زانیاریی خێرا. ئەگەر وتارێک ھەموو یاساکانی لەبەرچاو گرتبێت، لەوانەیە بە وتاری باش یان وتاری ھەڵبژێردراو دیاری بکرێت.

  • لەبەرگرتنەوە (کۆپی) لە ماڵپەڕ و وێبلاگەکانی ئینتێرنێت نایاسایییە.
  • کاتێ زانیارییەک زیاددەکەیتە سەر وتارێک، ھەوڵ بدە لە زاری خۆتەوە و بە وشەی خۆت نووسرابێت، نەک ڕاست لە سەرچاوە کۆپی-کراو. لە یادت بێت کە ھەرشتێک لە سەر ئینتەرنێت بڵاودەبێتەوە، مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە مەگەر خاوەنەکەی پێچەوانەکەی وتبێت.
  • تەواوی پیتەکان و نیشانەکان دەبێت بە نووسە دروستەکەیان بنووسرێن.

نوسینی وتار دەبێت بە کوردی بێت، ھەر وەک بۆشایی ناوی وتارەکە، کاتێک کە بۆکسی زانیاریت لە وتارێکدا دانا، تکایە زانیارییەکانی ناوی وەربگێڕە سەر کوردی و بە ئینگلیزی بەجێی مەھێڵە.

Other Languages
Alemannisch: Wikipedia:Artikel
asturianu: Ayuda:Artículu
беларуская: Вікіпедыя:Артыкул
Bahasa Banjar: Wikipidia:Artikal
Esperanto: Helpo:Artikolo
español: Ayuda:Artículo
עברית: עזרה:ערך
hornjoserbsce: Wikipedija:Nowe zapisy
interlingua: Wikipedia:Articulo
italiano: Aiuto:Voce
Nederlands: Wikipedia:Lemma
Kapampangan: Wikipedia:Suli
português: Wikipédia:Artigo
tarandíne: Aiuto:Vôsce
slovenčina: Wikipédia:Článok
Türkçe: Vikipedi:Madde
татарча/tatarça: Википедия:Мәкалә
українська: Вікіпедія:Стаття
oʻzbekcha/ўзбекча: Vikipediya:Maqola
Bân-lâm-gú: Wikipedia:Bûn-chiuⁿ