ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون

مەرجی سەرەکیی ھەر نووسراوەیەک بۆ ھاتنە ناو ویکیپیدیاوە، سەلماندنیبوونە، نەک ڕاستبوونی؛ بەو مانا کە ھەر شتێکی زیاددەکرێتە سەر ویکیپیدیا، خوێنەر بتوانێ بگاتە شوێنێکی بڕواپێکراو کە پێشتر ئەوەی بڵاوکردبێتەوە، نەک نووسراوەیەک کە بە بڕوای دانەری، ڕاستی بێت.

ئەم ڕێبازە پێویست دەکات نووسراوەکان سەرچاوەیەکی بڕواپێکراویان ھەبێت؛ بە تایبەت ئەو نووسراوانەی کێشەیان لەسەر ھەیە یا لەوانەیە کێشە سازکەن و ھەروەھا ھەموو دووپاتکراوی وتەکان، دەبێ سەرچاوەی ڕاستەوخۆیان ھەبێت، دەنا دەسڕێنەوە. ئەم ڕێبازە بۆ ھەموو کەرستەکانی شوێن-ناوی سەرەکەی وەک وتارەکان، پۆلەکان، داڕێژەکان و ھتد ڕەوایە؛ بە تایبەت ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان؛ ھەرجۆرە کەرستەی زیادکراو بۆسەر ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان بەبێ سەرچاوە، بە خێرایی دەسڕیتەوە.

لەبەر ئەوەی ئەمە ویکیپیدیای کوردییە، سەرچاوەی کوردی لە ئاستێکی بەرزتردایە؛ ئەگەرچی بەکارھێنانی سەرچاوەکان بە زمانەکانی دیکەش ڕێگە دراوە.

ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون لەگەڵ ویکیپیدیا:لێکۆڵینەوەی تاکەکەسی نەبێت و ویکیپیدیا:بێلایەنانەبوونی ڕوانگە، ڕێبازەکانی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا پێکدێنن؛ ئەمانە پێکەوە مەرجەکانی وەرگیرانی نووسراوەکان لە ویکیپیدیادا ڕوون دەکەنەوە. ئەم سێ وتارە، پێکەوە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن و ئەرکی ھەموو بەکارھێنەران و دانەرانی وتارێ نوێیە کە لە بنەمای ئەمانە تێبگەن.


بەرپرسایەتیی ھێنانەوەی بەڵگە

بەرپرسایەتیی ھێنانەوەی بەڵگە بۆ نووسراوەکان لە ویکیپیدیادا دەگڕێتەوە بۆ نووسەر یان دانەری. ھەموو وتە گێڕاوەکان و ھەر نووسراوێک کە كێشەی لەسەر ھەبێ یا لەوە دەچێ کێشە سازبکات، دەبێ بە شێوەی ناوەکی، ئاماژەی ھەبێ بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو. ئاماژە بە سەرچاوە بۆ ئەم جۆرە ناوەڕۆکە دەبێ بە ڕوونی، وردی و بە ژمارەی لاپەڕەوە بێت. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو بۆ باسێک نەبێت، وتاری ئەو باسە نابێ لە ویکیپیدیادا ھەبێت.

ھەر ناوەڕۆکێکی بێ سەرچاوە دەبێ بسڕێتەوە؛ بەڵام بە چ خێراییەک کردنی ئەوە، پەیوەندی ھەیە بە گرینگی وتارەکە. ئەگەر ھەرکات شتێکی بێ سەرچاوە زیادکرا، بێ تەرخانکردنی کاتی پێویست بۆ زیادکردنی سەرچاوە، بیسڕیەوە، لەوانەیە ببێتە ھۆی ڕەنجاندنی بەکارھێنەرانی دیکە.

ئەگەر بەشێک لە وتارێک بێ سەرچاوەیە، دەتوانی بە دانانی بەکاربێنیت. لە جێگەی ئەوە، دەتوانی باس و لێدوان بۆ داواکاری سەرچاوە، یان یەکسەر نووسراوەکە گواستنەوە بکەی بۆ پەڕەی وتووێژ تا دوای سەلماندنی، بگەڕێتەوە شوێنی خۆی. ئەو نووسراونەی ناسەلمێندرێن دەبێ بسڕێنەوە یان بۆ سڕینەوە پێشنیار بکرێن. بەڵام نووسراوکان کە بێ سەرچاوەن یان سەرچاوەکەیان لاوازە، لە ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان بە ھیچ شێوەن نابێ گواستنەوە بۆ پەڕەی وتووێژ بکرێن یان بمێننەوە، بە خێرایی دەبێ بسڕێنەوە.


Other Languages
Bahasa Indonesia: Wikipedia:Pemastian
Bahasa Melayu: Wikipedia:Pengesahan
Simple English: Wikipedia:Verifiability