وتووێژی پێناسه‌ی ئامراز:سەلماندنیبوون

مەرجی سەرەکیی ھەر نووسراوەیەک بۆ ھاتنە ناو ویکیپیدیاوە، سەلماندنیبوونە، نەک ڕاستبوونی؛ بەو مانا کە ھەر شتێکی زیاددەکرێتە سەر ویکیپیدیا، خوێنەر بتوانێ بگاتە شوێنێکی بڕواپێکراو کە پێشتر ئەوەی بڵاوکردبێتەوە، نەک نووسراوەیەک کە بە بڕوای دانەری، ڕاستی بێت.

ئەم ڕێبازە پێویست دەکات نووسراوەکان سەرچاوەیەکی بڕواپێکراویان ھەبێت؛ بە تایبەت ئەو نووسراوانەی کێشەیان لەسەر ھەیە یا لەوانەیە کێشە سازکەن و ھەروەھا ھەموو دووپاتکراوی وتەکان، دەبێ سەرچاوەی ڕاستەوخۆیان ھەبێت، دەنا دەسڕێنەوە. ئەم ڕێبازە بۆ ھەموو کەرستەکانی شوێن-ناوی سەرەکەی وەک وتارەکان، پۆلەکان، داڕێژەکان و ھتد ڕەوایە؛ بە تایبەت ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان؛ ھەرجۆرە کەرستەی زیادکراو بۆسەر ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان بەبێ سەرچاوە، بە خێرایی دەسڕیتەوە.

لەبەر ئەوەی ئەمە ویکیپیدیای کوردییە، سەرچاوەی کوردی لە ئاستێکی بەرزتردایە؛ ئەگەرچی بەکارھێنانی سەرچاوەکان بە زمانەکانی دیکەش ڕێگە دراوە.

ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون لەگەڵ ویکیپیدیا:لێکۆڵینەوەی تاکەکەسی نەبێت و ویکیپیدیا:بێلایەنانەبوونی ڕوانگە، ڕێبازەکانی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا پێکدێنن؛ ئەمانە پێکەوە مەرجەکانی وەرگیرانی نووسراوەکان لە ویکیپیدیادا ڕوون دەکەنەوە. ئەم سێ وتارە، پێکەوە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن و ئەرکی ھەموو بەکارھێنەران و دانەرانی وتارێ نوێیە کە لە بنەمای ئەمانە تێبگەن.


Other Languages