ناسیۆنالیزم

Eugène Delacroix - La liberté guidant le peuple.jpg
ئایدۆلۆژیای سیاسی
بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت
ئەنارکیزم
مەسیحی دیموکرات
کۆمۆنیزم
مارکسیزم
شۆپپارێزی
فاشیزم
فێمینیزم
ژینگەخوازی
ئیسلامی سیاسی
لیبرالیزم
ناسیۆنالیزم
سۆسیالدیموکراسی
سۆسیالیزم

ناسیۆنالیزم یان نەتەوەپەرستی (بە ئینگلیزی: Nationalism، بەفەڕەنسی: Nasionalisme. لە وشەی لاتینی nascor ـەوە واتە "من ھەم"، "لەدایک بووم" یان "ھاتوومە دونیا" ـوە ھاتووە) جیھانبینییەکە کە لەیەکگرتوویی تایبەتمەندییەکانی یەک نەتەوە لە جوگڕافییاییەکی دیاریکراودا سەرچاوەدەگرێت. ناسیۆنالیزم حورمەتی فەرھەنگ و مێژووی نەتەوەیی دەگرێت و خوازیارە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی بە ھەموو تایبەتمەندییەکانی خۆیەوە. ئەوانەی کە سەر بەو باوەڕەن بە ناسیۆنالیست واتە نەتەوەخواز ناسراون.ناسیۆنالیزم لە دەستپێکی سەدەی ١٧ی زایینی لە ئەوروپا سەری ھەڵدا و تا سەدەی ١٨ی زایینی درێژەی بوو و لەو ماوەیەدا دامەزراندنی ئەو دەوڵەتانەی لێکەوەتەوە کە ئەمڕۆ ئێمە دەیانبینین و دەیانناسین. دوای جەنگی جیھانی دووەم ھاوتەریبیی ناسیۆنالیزم و مارکسیزم بوونە ھۆی سەرھەڵدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ئەو گەلانە کە لە ژێر دەستەڵاتی کۆڵۆنیالیستەکان واتە ئیستیعمار دا بوون.سەرەڕای ئەو ڕێز لێگرتنەی نەتەوەیی و نیشتیمانی، ناسیۆنالیزم لە جەغزی گێرۆدەیییەکی ئەویندارانە دا خۆدەنوێنێ، دەکرێ ناسیۆنالیزم بە لۆژیکێک بۆ گەلانی ئازارچێشتوو و پێڕێخراو و پێشێلکراو دابنرێ. ئامانجی ناسیۆنالیزم بە مەبەستی ھاووڵاتیویستن و خەڵکی خۆپاراستن دایە، ھەر بۆیە ناسیۆنالیستەکان دەڵێن ئەوە دەبێتە ھۆی یەکگرتووییەکی زۆرتر و کەمکردنەوەی چەند بەرەکی لە کۆمەڵگای یەک نەتەوەدا کە سەرکەوتوویی و ڕزگاری و بەختەوەری ئەو نەتەوەیەی لێدەکەوێتەوە.بەڵام ڕەخنەگرانی ناسیۆنالیزم دەڵێن کە ئەو خۆشەویستیی و ئەوینداریی نەتەوەیییە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی شۆڤێنیزم کە ناسەقامگیری ئاشتەوایی ھەرێمەکەی لێدەکەوێتەوە.

تاقمێک ناسیۆنالیست دەدرێنە پاڵ چەمکی وەک خەڵک و گەل. لەو پەیوەندییەدا ناسیۆنالیزم لەگەڵ وشەی ڕەگەزپەرستی بە یەک واتا دێن. بەیەک واتا ھەڵسەنگاندنی ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرستیی بەیەکەوە لەگەڵ لیبڕالیزم و دەوڵەتێکی نەتەوەیی کە تێیدا یاسا حاکمە بە ھەڵە لەگەڵ ئەو تاقمە کە بەنێوی خەڵکێک ڕێگایەکی چەواشەکارییان بە دوور لە نەریتی وەک ئەرک و ماف بۆ گەلێک گرتبێتە بەر بۆ ئەوەی کە خەڵکێک بە گشتی پێی تاوانبار بکرێت لە قەڵەم بدرێن، لێرەدایە کە دەبێ ئەو تاقمە کە ھەموو نەریتی مافخوازی ڕەوای گەلێک بە ھۆی توند و تیژی چەواشە دەکەن لەگەڵ گەلێک بە گشتی کە داوای ڕزگاری خۆی لە ژێر دەستی دەکا جیا بکرێنەوە.

ڕاھێنان و پەرە پێدانی فۆلکلۆر وەک بەرھەمی خۆشەویستیی و نەتەوایەتیی ڕەوتێکی پاش سەدەکانی ١٧ و ١٨ زایینییە. ئەو دونیا خۆشەویستە خەیاڵاوییە لە چاوپێداخشانێک بە ڕابردوویەکی دوور وەک بنەمایەک بۆ سەلماندنی ڕاستەقینەبوون و دەستکرد نەبوونی ئەو مێژوویە دا دەبیندرێتەوە. لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا کە ئەو ھەستە توانراوە ئاوێتەی ناسیۆنالیزم بکرێت، ڕاھێنان و ناساندنی فۆلکلۆر بۆتە لەنگەرێک بۆ بە ھێزکردنی کۆمەڵگای ئەو وڵاتانە. ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ئەو وڵاتانەی کە بوونیان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە ساڵەکانی نێو سەدەی ١٨ دا وەک ئاڵمان، فینڵاند، نۆڕوێژ نەناسرابوون. لەو جێیانە فۆلکلۆر وەک کۆڵەکەیەک بۆ بووژاندنەوەی فەرھەنگی نەتەوایەتی بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی سەربەخۆ کەسایەتێکی بەرچاوی بوو. لە ماوەی سەدەی ١٩ی زایینی دا فۆلکلۆر ھەر نەخشی ئەو کەسایەتییەی گێڕاوە و بۆتە ھۆی ئەوە کە بەرھەمی ئەدەبی بکرێتە میراتێکی مێژوویی بۆ پاراوکردنی زمان لە کۆماری ئیرلەند و ھەروەھا لە زۆر وڵاتانی ئەفریقایی دا.بەڵام لە سوید فۆلکلۆر لە ڕەوتی ناسیۆنالیزمدا بەو ڕادەیە کەڵکی لێوەرنەگیراوە. تا ئەو جێگایە ھێمای ویکینگەکان و گوستا و واسا گوستاو ئادۆڵف و کاڕڵی دوازدە ئەو خەیاڵانەیان وەک ھێمایەکی نەتەوایەتی تا ڕادەیەک بۆ ھەڕێم و مەڵبەندی تایبەتی وەدیھێنا. و تا ئەو جێگایە کە ئەو ھێما ھەرێمییانە توانیان نوێنەرایەتی تا پلەی نەتەوایەتی لە ئەستۆ بگرن، بۆ وێنە سازکردنی ڕەواڵەتێک لە دیمەنی مەڵبەندی دالارنا وەک شوێنێکی کە زۆرتر سوید بوونیان پێوەدیارە.

ناسیۆنالیزم لەو وڵاتانەی کە دوورگەن زۆرتر لە دەوری لاوژە وەک فۆلکلۆر ھاتۆتە گۆڕێ. لە ئایسلاند بە پێچەوانەوە، ناسیۆنالیزم لە سەر بنەمای ئەدەبییاتی چیرۆکی سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست وەک فۆلکلۆر ھاتۆتە گۆڕێ، چونکە فۆلکلۆری باوی سەرزاران بە ھێند نەگیرابوو و بە پێچەوانەوە ئەو بەیت و باوانە کراونە بنەمایەکی نزمی پلەی فەرھەنگیی.

پێرست

Other Languages
Afrikaans: Nasionalisme
Alemannisch: Nationalismus
አማርኛ: ብሔርተኝነት
aragonés: Nacionalismo
العربية: قومية
অসমীয়া: জাতীয়তাবাদ
asturianu: Nacionalismu
azərbaycanca: Millətçilik
башҡортса: Милләтселек
žemaitėška: Naciuonalėzmos
беларуская: Нацыяналізм
беларуская (тарашкевіца)‎: Нацыяналізм
български: Национализъм
brezhoneg: Broadelouriezh
bosanski: Nacionalizam
català: Nacionalisme
нохчийн: Национализм
čeština: Nacionalismus
Deutsch: Nationalismus
Ελληνικά: Εθνικισμός
English: Nationalism
Esperanto: Naciismo
español: Nacionalismo
eesti: Rahvuslus
euskara: Nazionalismo
estremeñu: Nacionalismu
føroyskt: Nationalisma
français: Nationalisme
galego: Nacionalismo
עברית: לאומיות
हिन्दी: राष्ट्रवाद
Fiji Hindi: Rastryawaad
hrvatski: Nacionalizam
Bahasa Indonesia: Nasionalisme
Ilokano: Nasionalismo
italiano: Nazionalismo
Patois: Nashinalizim
Basa Jawa: Nasionalisme
қазақша: Ұлтшылдық
한국어: 내셔널리즘
къарачай-малкъар: Миллетчилик
Кыргызча: Улутчулдук
Ladino: Nasionalizmo
Lingua Franca Nova: Nasionalisme
Limburgs: Nationalisme
lumbaart: Naziunalism
lietuvių: Nacionalizmas
latviešu: Nacionālisms
македонски: Национализам
മലയാളം: ദേശീയത
Bahasa Melayu: Nasionalisme
Mirandés: Nacionalismo
မြန်မာဘာသာ: အမျိုးသားရေးဝါဒ
مازِرونی: ناسیونالیسم
नेपाल भाषा: राष्ट्रवाद
Nederlands: Nationalisme
norsk nynorsk: Nasjonalisme
occitan: Nacionalisme
ਪੰਜਾਬੀ: ਕੌਮਪ੍ਰਸਤੀ
polski: Nacjonalizm
Piemontèis: Nassionalism
پنجابی: نیشنلزم
português: Nacionalismo
rumantsch: Naziunalissem
română: Naționalism
русский: Национализм
русиньскый: Націоналізм
саха тыла: Национализм
sicilianu: Nazziunalismu
davvisámegiella: Nationalisma
srpskohrvatski / српскохрватски: Nacionalizam
Simple English: Nationalism
slovenčina: Nacionalizmus
slovenščina: Nacionalizem
српски / srpski: Национализам
svenska: Nationalism
Kiswahili: Utaifa
Türkçe: Milliyetçilik
татарча/tatarça: Милләтчелек
тыва дыл: Национализм
ئۇيغۇرچە / Uyghurche: مىللەتچىلىك
українська: Націоналізм
oʻzbekcha/ўзбекча: Millatchilik
Tiếng Việt: Chủ nghĩa dân tộc
Winaray: Nasyonalismó
吴语: 民族主义
მარგალური: ნაციონალიზმი
中文: 民族主義
Bân-lâm-gú: Bîn-cho̍k-chú-gī
粵語: 民族主義