میتۆدی زانستی

میتۆدی زانستی یان پێڕەوی زانستی ئاماژە دەکات بە کۆمەڵێک ڕێکار بۆ پشکنینی دیاردەکان، وەدەستخستنی زانینی نوێ، یان دروستکردن و یەکپارچەکردنی زانینی پێشوو. بۆ ئەوەی کە میتۆدێکی پرسینەوە وشەی زانستی بخرێتە پاڵی، پێویستە بەڵگەی ئەزموونی و شایەنی لێڕوانین و شایەنی پێواندن کۆبکاتەوە.[١]. پێڕەوێکی زانستی داگری ئەمانەیە: کۆکردنەوەی دراوە لەڕێگای تاقیکردنەوە و ڕوانین، فورمووڵڕێژی و ئەزموونکردنی گریمانەکان.

ئەگەرچی لە بوارێکەوە بۆ بوارێکی تر ڕەوتی کارەکان یەکجۆر نییە، بەڵام پێڕەوی زانستی ھەندێک جیاکەرەوەی تایبەتی ھەیە کە لە میتۆدەکانی دیکەی بەدەستھێنانی زانین جیای دەکاتەوە. زانستیاران بۆ ڕاڤەکردنی دیاردەکان گریمانە پێشنیاردەکەن و بۆ ھەڵسەنگاندنی گریمانەکان لێکۆڵینەوەی تاقیگەیی دادەڕێژن. بۆ ئەوە کە پێشبینیکردنی ئاکامەکانی داھاتوو جێگەی متمانە و دڵنیایی بێت، پێویستە ئەو قۆناغانە (پێشنیارکردنی گریمانە و ھەڵسەنگاندنی گریمانە) شیاوی دووپاتەبوونەوە بن. ھەندێک تیۆری ھەن کە ھەرێمێکی بەرینتری کۆڵینەوە داگیردەکەن؛ ئەوانە ڕەنگە ژمارەیەکی زۆر گریمانەی سەربەخۆ لە یەک پێکھاتەی یەکپارچەدا کۆبکەنەوە و پێکەوە گرێیان بدەن. ئەمە بە نۆبەی خۆی دەتوانێت گریمانەی نوێ بخولقێنێت یان گریمانەکان لە یەک بەستێندا خڕبکاتەوە.


  • سەرچاوەکان

سەرچاوەکان

  1. ^ یاساکان بۆ لێکۆڵینەوەی فەلسەفەی سروشتی، ئیساک نیوتن، پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی، کتێبی ٣، سیستەمی جیهان.
Other Languages
беларуская: Навуковы метад
беларуская (тарашкевіца)‎: Навуковы мэтад
български: Научен метод
bosanski: Naučna metoda
čeština: Vědecká metoda
Esperanto: Scienca metodo
فارسی: روش علمی
հայերեն: Մեթոդ
interlingua: Methodo scientific
Bahasa Indonesia: Metode ilmiah
Interlingue: Method scientific
日本語: 科学的方法
Basa Jawa: Métodhe èlmiah
қазақша: Ғылыми әдіс
한국어: 과학적 방법
македонски: Научен метод
Bahasa Melayu: Kaedah saintifik
नेपाल भाषा: वैज्ञानिक तवः
norsk nynorsk: Vitskapleg metode
Norfuk / Pitkern: Saientifik methud
srpskohrvatski / српскохрватски: Naučna metoda
Simple English: Scientific method
slovenčina: Vedecká metóda
slovenščina: Znanstvena metoda
српски / srpski: Naučna metoda
українська: Науковий метод
中文: 科学方法
粵語: 科學方法