میتۆدۆلۆژی

میتۆدۆلۆژی شیکردنەوەی سیستماتیک و تیۆریکی میتۆدەکانی بەکارچوو لە بوارێکی زانستیدایە. لەخۆگری شیکاریی جەستەی میتۆدەکان و بنەماکانی سەر بە لقێ لە لقەکانی مەعریفەتە. لە میتۆدۆلۆژیدا زیاتر لەسەر چەمکانێک وەکوو پارادایم، مۆدێلی تیۆریک، قۆناغەکان و تەکنیکەکانی سەر بە چەندایەتی و چۆنایەتی باس ئەکرێ.[١]

کاری میتۆدۆلۆژی دابینکردن و نانەبەردەستی ڕێگاچارە نییە، کەوابوو میتۆدۆلۆژی ھەمان میتۆد نییە. بەڵکوو، بنەڕەتێکی تیۆریک پێشنیار ئەکا بۆ تێگەیشتن لەوەی کە لە حاڵەتێکی تایبەت چ میتۆد یا کۆمەڵە میتۆدێک ئەتوانێ بەکار بھێنرێ و ئاکامی دڵخوازی لێ وەربگیرێ.

میتۆدۆلۆژی پلان و ستراتیژیی ھەموو لێکۆڵینەوەیەکە و، ئەو ڕێگایەی کە لێکۆڵینەوە ئەبێ پێدا بڕوا دەرئەخات و، ئەو میتۆدانەی ئەبێ بەکار بھێنرێن و ھەندێ شتی تریش دەسنیشان ئەکات. ئەم میتۆدانە، کە لە میتۆدۆلۆژیدا باسیان لێوە ئەکرێ، ئامراز و شێوازی داتا کۆکردنەوە و، بڕێ جاریش، ئەوەی کە ئاکامێکی تایبەت چلۆن ھەژمار بکرێت، ئەناسێنن.[٢]لە میتۆدۆلۆژیدا میتۆد پێناسە ناکرێت، ئەگەرچی سەرنجێکی زۆر ئەدرێ بە سروشت و جۆرەکانی ئەو پرۆسانەی کە ئەبێ لە کارڕاییەکی[٣] تایبەت یا لە گەیشتن بە ئامانجێکدا شوێنەڕا بکرێن. وەھا پرۆسەگەلێک چوارچێوەیەکی سازێنەری گشتگیر[٤] دروست ئەکەن و لەوانەیە لێک بکرێنەوە و ببن بە پرۆسەگەلی وردتر، یا تێکەڵ بە یەکتر بن، یا بەرودوایان بگۆڕدرێ.[٥]

پارادایم لەوەی کە ئەویش چوارچێوەیەکی سازێنەرە لە میتۆدۆلۆژی ئەچێ. لە کاری تیۆریکدا، پەرەسەندنی پارادایمەکان زۆرینە یا گشت پێومانەکان بۆ میتۆدۆلۆژی بەجێ ئەھێنێ. [٦]ئالگۆریتم -یش وەکوو پارادایم جۆرێک چوارچێوەی سازێنەرە، بەو مانایە کە «سازاندن» زیاتر ڕیزێکی لۆژیکییە، تا فیزیکی، لە ئێلێمانگەلی لێکگرێدراو.

  • پەراوێزەکان

پەراوێزەکان

  1. ^ Irny, S.I. and Rose, A.A. (2005) “Designing a Strategic Information Systems Planning Methodology for Malaysian Institutes of Higher Learning (isp- ipta), Issues in Information System, Volume VI, No. 1, 2005.
  2. ^ Howell, K. E. (2013) Introduction to the Philosophy of Methodology. London: Sage Publications
  3. ^ procedure
  4. ^ constructive generic framework
  5. ^ Katsicas، Sokratis K. (2009). "Chapter 35". In Vacca، John. Computer and Information Security Handbook. Morgan Kaufmann Publications. Elsevier Inc. پەڕە 605. ISBN 978-0-12-374354-1. 
  6. ^ See, for example, Thomas Kuhn, The Structure of Scientific Revolutions (University of Chicago, 1970, 2nd ed.)
Other Languages
Alemannisch: Methodologie
العربية: منهجية
Boarisch: Methodologie
беларуская (тарашкевіца)‎: Мэтадалёгія навукі
български: Методология
bosanski: Metodologija
català: Metodologia
čeština: Metodologie
Cymraeg: Methodoleg
dansk: Metodologi
Deutsch: Methodologie
Ελληνικά: Μεθοδολογία
English: Methodology
Esperanto: Metodologio
español: Metodología
euskara: Metodo
français: Méthodologie
galego: Metodoloxía
hrvatski: Metodologija
Bahasa Indonesia: Metodologi
italiano: Metodologia
日本語: 方法論
Basa Jawa: Metodologi
қазақша: Методология
한국어: 방법론
Latina: Methodologia
lietuvių: Metodologija
монгол: Арга зүй
Nederlands: Methodologie
norsk: Metodologi
polski: Metodologia
português: Metodologia
română: Metodologie
русиньскый: Методіка
srpskohrvatski / српскохрватски: Metodologija
slovenčina: Metodológia
српски / srpski: Методика
svenska: Metodologi
Tagalog: Pamamaraan
українська: Методологія науки
Tiếng Việt: Phương pháp luận
中文: 方法学