عەبدولحەمیدی یەکەم

Osmanli-nisani.svg
   عەبدولحەمیدی یەکەم
Abdulhamid I.jpg
سوڵتان عەبدول حەمیدی یەکەم
ناوی سوڵتان سوڵتان عەبدول حەمیدی یەکەم
لە دایکبوون ١٧٢٥
مردن ١٧٨٩
پێش خۆی موستەفای سێیەم
دوای خۆی سەلیمی سێیەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک ئەحمەدی سێیەم
دایک ڕەبیعە سوڵتان
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە


سوڵتان عەبدول حەمید کوڕی ئەحمەد کوڕی محەمەد لە نێوان ساڵانی ١٧٢٥ تا ١٧٨٩ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست لە ١٧٧٤ هەتا ١٧٨٩، لە کۆشکەکەیدا دانرا بوو لە ماوەی حوکمی براکەی موستەفای سێیەم تا لە دوای مردنی ئەو حوکمی گرتە دەست.

پەیماننامەی قینارجە

لەم سەردەمەدا ڕووسیا خۆی ئامادەکرد بۆ هەڵمەتێکی سەربازی بۆ گەڕاندنەوەی ئەوەی لە دەستی داوە لە سەردەمی موستەفای سێیەمدا، و هێرشی کردە سەر سوپای عوسمانی لە فارنای بولگاری و شکاندنی، و دوای ئەوە ڕێکەوتن لەسەر سەربەخۆ بوونی تەتەری قڕم و هەرێمی بساربیا و ناوچەی قوبان و سەربەستی بدرێت بە کەشتییە ڕووسیەکان لە دەریای ڕەش و ناوەڕاست و دەوڵەتی عوسمانی باج بدات بە رووسیا و هەروەک ڕووسیا حەقی پاراستنی مەسیحییە ئۆرسۆدۆکسییەکانی ئەبێت لە دەوڵەتی عوسمانییدا و کەنیسە بنیات بنرێت لە ئیستەنبوڵدا، ئەم ڕێکەوتنە بە قینارجە ناسراوە.

و ئامانجی رووسیا لەم رێکەوتنە ڕیگە کردنەوە بوو بۆ داگیر کردنی وڵاتی قرم (کەنارەکان و باشووری ئوکراینای ئێستا)، کە ئەوەش هاتە دی و ڕووسیا دەستی کرد بە هەڵگرساندنی ئاژاوەی ناوخۆیی و ڕێگەی کردەوە تا دەست وەربداتە کاروباری وڵات و لە کۆتاییدا ٧٠ هەزار سەربازی ڕووسی چوونە ناوەوە، و لە دوای ئەوە قرم بوو بە بەشێک لە رووسیا و لە ساڵی ١٧٧٤دا.

ڕووسیا یەکلایی بووبویەوە بۆ شەری عوسمانییەکان بە تەواوی ئەمەش بە هۆی ئەو سەرکەوتنانەی بەسەر دراوسێکانیدا هێنا بووی، سوییەدییەکانی لاخستبوو و سنوورە سروشتییەکانی وڵاتەکەیان لە یەکی جیا دەکردنەوە و سوید هیچ خاکێکی بە دەستەوە نەمابوو بێجگە لە ئەسکەندەنافیا، هەروەها ڕووسیا و نەمسا و بروسیا شانشینی پۆڵەندایان دبەش کردبوو لە نیوان خۆیاندا، ئەمەش ئەوەبوو کە سولتان عەبدول حەمیدی یەکەم گیرۆدە بوو پێوەی لە کاتێکدا ئەبووایە سوڵتان و وەزیرەکانی پێشتر مەترسی وەسیەتەکەی بوترسی گەورەیان بزانیایە و سنورێکیان بۆ دابنایە بۆ ئەو فراوانیەی کە دەیانویست لەسەر حسابی سوید و پۆڵەندا و دەوڵەتی عوسمانی بە دەستی بهێنن، تاکو ڕووسیا بە تەواوی یەکلایی بوویەوە بۆ دەستگرتن بەسەر خاکەکانی عوسمانییدا و هەوڵی گۆڕینی ئیستەنبوڵ بۆ پایتەختێکی ئۆرسۆدۆکسی وەک سەردەمی ئیمپراتۆریی بیزانس.

Other Languages
Afrikaans: Abdülhamid I
azərbaycanca: I Əbdülhəmid
башҡортса: Ғәбделхәмит I
български: Абдул Хамид I
brezhoneg: Abdülhamit I
bosanski: Abdul Hamid I
català: Abdul Hamid I
čeština: Abdulhamid I.
English: Abdul Hamid I
español: Abdul Hamid I
français: Abdülhamid Ier
hrvatski: Abdul Hamid I.
Bahasa Indonesia: Abdul Hamid I
italiano: Abdul Hamid I
ქართული: აბდულჰამიდ I
қазақша: I Әбділхамит
latviešu: Abdulhamids I
македонски: Абдул Хамид I
Bahasa Melayu: Abd-ul-Hamid I
Nederlands: Abdülhamit I
پنجابی: عبدالحمید ۱
português: Abd-ul-Hamid I
română: Abdul-Hamid I
русский: Абдул-Хамид I
srpskohrvatski / српскохрватски: Abdul Hamid I
slovenčina: Abdülhamid I.
српски / srpski: Абдул Хамид I
Türkmençe: Abdulhamit I
Türkçe: I. Abdülhamid
українська: Абдул-Гамід I
oʻzbekcha/ўзбекча: Abdulhamid I
Tiếng Việt: Abdul Hamid I
Bân-lâm-gú: Abdul Hamid 1-sè