دەروازە:ئەنیمێ و مانگا

دەروازەی ئەنیمێ

ناوبڕ:
دە: ئوم
بەخێربێن بۆ دەروازەی ئەنیمێ!
Yin render 2.png
ھەنووکە ١٢٤ وتار لە دەروازەی ئەنیمێ و مانگا ھەیە.

پێشەکی

Right

ئەنیمێ (アニメ) بریتییە لەو وێنە جووڵاوانەی کە لە ژاپۆن دروست دەکرێت. ئەنیمێ کە بە دەست یاخود بە کۆمپیوتەر دروست دەکرێت بە تایبەتمەندی کەسایەتی و پێشینەکانییەوە دەناسرێتەوە، کە لە ڕووی سۆمایی و بابەتی لەگەڵ وێنە جووڵاوەکانی تر جیایان دەکاتەوە. چیرۆکەکانی جۆرەھا کەسایەتی خەیاڵی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ڕووداوگەلێکی خەیاڵی و مێژوویی لە سات و کاتێکی دیاریکراو لە خۆ دەگرێت. ئەنیمێ بینەر لە جێندەری جیاواز بە ئامانج دەگرێت. ئەنیمێ بە شێوەیەکی سەرەکی لەتەلەڤیزیۆنەکانەوە پەخش دەکرێت، یاخود بە شێوەی دی ڤی دی یان بلوڕەییەوە دەفرۆشرێت، ھەروەھا لە دوای پەخش کردنی یاخود لە کاتی پەخش کردنی بە شێوەی ئۆڤا بڵاودەکرێتەوە. ھەندێک جار ھەندێک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان چەند دیمەنێک لە وێنەی جووڵاو لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش ھەرە بە ئەنیمێ دادەنرێن.

مانگا (漫画) کۆمێکی ژاپۆنیە. مانگا لە تێکەڵەی ئۆکیو و شێوازی رۆژئاوایی لە وێنەکێشان گەشەی کردووە، فۆرمەکە ئێستای لە دوای جەنگی جیھانی دووەم وەرگرتووە، بە شێوەیەکی گشتی بە ڕەش و سپی چاپ دەکرێن بەڵام بەشە پێشەکییەکانی بۆ ناساندان بە ڕەنگا و ڕەنگی بڵاو دەکرێتەوە، و لە سەرەوە بۆ خۆرارەوە و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێندرێتەوە بە ھاوشێوەی خوێندنەوەی ژاپۆنی. لە ڕووی ئابووریەوە، مانگا بە تۆمارکردنی ٢٤ بلیۆن یەن لە بازاڕی یابان و بە ١٨٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی ئەمەریکا نوێنەرایەتی دەکات. نووسەری مانگا پێی دەوترێت مانگاکا (Mangaka).

ئەنیمێ و مانگا زۆرێک دیمۆگرافیای ھەیە کە ھەر یەکێکی تایبەتە بە تەمەنێک، چونکە ھەندێک لە ئەنیمێکان باس لە ڕەوشت دەکات یان ھەندێ شت کە گوونجاو نییە بۆ منداڵ یان ھەرزەکاران. وە چەندەھا جۆری ھەیە بۆ نموونە وەرزشی و کۆمیدی و شۆجۆ و قوتابخانەیی و چەندەھا جۆری تر.

ژێرپەڕە

نیشانەی تیمی چەتەکانی کڵاو شەپقە

وەن پیس (ワンピース Wan Pīsu)، بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنی لە نوسینی ئییچیرو ئۆدایە. زنجیرەکە دەستی بە بڵاو کردنەوە کرد لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە ٤ ئابی ١٩٩٧، وە هەروەها بەشەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڵاودەکرێتەوە لە کتێبی تانکوبون لەلایەن شویشاوە، وە یەکەم تیراژ دەرچوو لە ١٤ کانوونی یەکەمی١٩٩٧، وە کتێبی ٧٢ ھەمین دەرچوو لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. وەن پیس تەواوکەری سەرکێشییەکانی مۆنکی دی لوفییە، کوڕێک کە جەستەی توانای (مطاط) وەرگرتووە دوای خواردنی میوەی شەیتان بە ھەڵە، وە هەروەها تیمە جیاوازەکەی لە چەتەکان، وە پێیان دەوترێت چەتەکانی کڵاو شەپقە. لوفی دەریا ئاشکرا دەکات لە کاتی گەڕان بە دوای مەزنترین گەنجینەی جیھان ناسراو بە"وەن پیس" بۆ ئەوەی ببێتە دووەم فەرمانڕەوای چەتەکان.

زیاتر...

ژێرپەڕە

ژێرپەڕە

گۆشۆ ئۆیاما (بە ژاپۆنی: 青山 剛昌 Hokuei-chō) (ناوی ڕاستەقینەی یوشیماسا ئۆیامایە) (لەدایک بووی ۲۱ حوزەیرانی ۱۹٦۳ لە پارێزگای تۆتۆری) ئەو نووسەر و وێنەکێشێکی مانگای ژاپۆنییە، وە نووسەری زنجیرە درامای ڵێکۆڵەر کۆنانە، چەند زنجیرە و مانگایەکی نووسیوە کە یەکەمیان لەهەشتاکاندا بووە و بریتییە لە ماجیک کایتۆ Magic kaitou وە مانگای یایبا.

زیاتر...

ژێرپەڕە

دەروازە:ئەنیمێ و مانگا/دەنگی ھەڵبژێردراو/١

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە:ئەنیمێ/ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:
کۆمنز
ئەمباری ویکیمیدیا
ویکیدراوە
بنکەی زانیارییەکان
ویکیوتە
کۆگای وتەکان
ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی ئازاد
میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێر
مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکان
ویکیسەرچاوە
بەڵگەنامەکان
ویکیپەرتووک
پەرتووکی خۆڕایی
ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشت
ویکیھەواڵ
ھەواڵەکان
ویکیزانکۆ
کەرەستەکانی فێرکاری
ویکیجۆر
ژینناسی

دەروازەکان

Other Languages