جەنگی جیھانیی یەکەم

شەڕی جیھانی یەکەم
وەک سوڕانی کاتژمێر لە سەرەوە؛ خەندەق بە درێژایی سنووری فەرەنسی-ئەڵمانی، زرێپۆشی مارک-٥ی بەریتانی بە خەندەقەکاندا ئەڕوات، کەشتی ژێر دەریایی بەریتانی نوقم بوو دوای پێکانی لە گەرووی دەردەنیلدا، ڕەشاشی فیکرزی بەریتانی، فڕۆکەی پاترۆس دی ٣ بۆ چەکی ئاسمانی ئەڵمانی.
ڕێکەوت٢٨ی تەمموزی ١٩١٤-١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨
شوێنئەوروپا، ئەفریقا، ئوقیانووسی پاسیفیک، ئوقیانووسی ئاتلانیک، ئوقیانووسی ھندی، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
ئەنجامڕێکەوتنی فرسای ١٩١٩
شەرکەرەکان
Flag of Russian Empire for private use (1914–1917) 3.svgئیمپڕاتۆری ڕووسیا
 فەڕەنسا
 شانشینی یەکگرتوو
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 یۆنان
 ئیتالیا
 ڕۆمانیا
 سربیا
 پورتوگال
 بەلجیکا
Flag of the German Empire.svgئیمپڕاتۆری ئەڵمانی
Flag of Austria-Hungary (1869-1918).svg ئیمپڕاتۆری نەمسا-مەجەر


Ottoman flag.svg دەوڵەتی عوسمانی
 بولگاریا

جەنگی جیھانیی یەکەم یان یەکەم جەنگی جیھانی، ئەو جەنگە بوو کە لە ئەوروپا دەستی پێکرد و پاشان ناوچەکانی تری جیھانی گرتەوە لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ و ١٩١٨دا، شەڕکە دەستی پێکرد کاتێک ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەڕ شانشینی سربیای گرت لە دەرئەنجامی کوژرانی شازادەی نەمسا و ھاوسەرەکەی لەلایەن خوێندکارێکی سڕبیەوە لەکاتی سەردانیاندا بۆ سەراییڤۆ. وە چەندەھا شەھیدو کوشتاری لێکەوتەوە لە مێژودا ڕووسیا ھەستا بە کۆکردنەوەی ھێزەکانی یەک ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی شەڕی نەمسا لەسەر سربیا، ئاڵمانیا ھێزی کۆکردەوە لە ٣٠ی تەمموز و فەرەنسا ھێزەکانی کۆکردەوە لە ٣٠ی ئاب، ئاڵمانیا لە ھەمان ڕۆژدا شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا دوای ئەوەی بینی ڕووسیا وەڵامی داوای ئاڵمانیا ناداتەوە بە ڕاگرتنی کۆکردنەوەی سوپا، پاشان شەڕی ڕاگەیاند لە دژی فەرەنسا، و بەلجیکای گرت کە ئەمەش وای لە بەریتانیا کرد بێتە ناو شەڕەکەوە، وڵاتەکانی ئەوروپا لە پێش شەڕ لە دوو سەربازگە پێک ھاتبوو، یەکەمیان یەکێتی سییانی بوو لە نێوان ڕووسیا و فەرەنسا و شانشینی یەکگرتوو، و دووەمیان ھاوپەیمانی سییانی بوو لە نێوان ئیمپڕاتۆری نەمسا-مەجەڕ و ئاڵمانیا و ئیتاڵیا.

بۆ یەکەم جار چەکی کیمیایی لە شەڕی جیھانی یەکەمدا بەکار ھات ھەروەھا بۆ یەکەم جار خەڵکی مەدەنی لە ئاسمانەوە بۆردومان کران لە میژوودا.

شەرەکە قوربانی گیانی وای بە خۆیەوە بینی کە پێشتر مێژوو نەیبنیبوو، بنەماڵە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارەکانی ئەوروپا ڕووخان کە دامەزراندیان ئەگەڕایەوە بۆ ھەڵمەتە خاچپەرستیەکان، و نەخشەی سیاسی ئەوروپا گۆڕانکاری بەسەردا ھات.

شەڕی جیھانی یەکەم بە کۆکێک ھەژمار ئەکرێت بۆ بزوتنەوە ئایدۆلۆژیەکانی وەک شوعیەت و ململانێکانی دواتر وەک شەڕی جیھانی دووەم، و تەنانەت شەڕی سارد.

شەڕەکە سەرەتایەکی نوێی بۆ جیھانی نوێ پێک ھێنا و کۆتایی ئەرستۆقراتی و شانشینە ئەوروپیەکان بوو، ھەروەھا سەرەتایەک بوو بۆ شۆڕشی ئۆکتۆبەر (بەلشەفی) لە ڕووسیا کە ئەمیش بە ڕۆڵی خۆی سیایەتی گۆڕی لە چین و کووبادا و ھەروەھا ڕێگەی شەڕی ساردی کردەوە لە نێوان ھەردوو زلھێز وڵاتە یەکگرتووەکان و یەکێتی سۆڤێتدا، و ھەڵکشانی نازیەکان دەرکەوت لە شکاندنی ئاڵمانیا لە شەڕەکەدا و چەندین کێشەی ھەڵپەساردراوی ھێشتووە لە دوای شەڕەکە، و شەڕ و جەنگەکان شێوەیەکی نوێیان وەرگرت بە ھاتنە ناوەوەی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی گەورە و تێوەگلانی ھەندێک لایەن کە توانای شەری نەبوو وەک خەڵکە مەدنیەکان، کاتێک پێشتر شەڕ لە گۆڕەپانەکانی جەنگا ڕوویان ئەدا دوور لە شارەکان، لەم شەڕەدا شارەکان بە دانیشتوانە زۆرەکەیانەوە بوونە گۆڕەپانی شەڕ و ئەمەش بوو بە ھۆی کەوتنەوەی ملیۆنان قوربانی.

ڕووسیا بەڵێنی بەرگری کردنی دا لە سربیا، و ھەستا بە جوڵاندنی ھێزەکانی لە ئەنجامی فشاری ژەنەڕاڵە ڕووسیەکان، و ئاڵمانیا داوای لە ڕووسیا کرد کە ھێزەکانی نەجوڵێنێت و ھێزەکانی لابات لە حاڵەتی ئامادەباشی، و کاتێک ڕووسیا وەڵامی داواکەی ئاڵمانیای نەدایەوە ئاڵمانیا شەڕی ڕاگەیاند بەسەر ڕووسیادا لە ١ی ئابی ١٩١٤ و پاشان شەڕی راگەیاند لە دژی فەرەنسا لە ٣ی ئاب.

ھۆکارەکان

ئەوروپا سالی ١٩١٤

ڕکەبەری ئیستیعماری

پێشکەوتنی شۆڕشی پیشەسازی بوو بە ھۆی بەرەوپێشچوونێکی گەورەی ناکۆکی ئیستیعماری لە نێوان دەوڵەتە ئیستیعماریەکانی ئەوروپادا، لە پێناو سەرفکردنی شتومەک و بەدەستھێنانی کەرەستە سەرەتاییەکان و بەکارخستنی سەرمایە کە یەکێک بوو لە کێشەکانی ئەوروپا و پیاوە سیاسەکان چارەسەرێکیان بۆ نەئەکرا تەنھا لە ڕێگەی دەستبەسەراگرتنە ئیستعماریەکانەوە نەبێت کە ئەمەش بووە ھۆی ناکۆکی لە نێوان خودی ھێزە ئیستیعماریەکان خۆیاندا.

ھەروەھا ناکۆکی دەرکەوت لەسەر دەستگرتن بەسەر دەریاکاندا بە تایبەت لە نێوان بەریتانیا کە خۆی بە گەورەی دەریاکان دادەنا و ئاڵمانیای یەکگرتوو کە کەشتیگەلەکانی زۆر بە خێرایی پێش خست، ھەروەھا توندوتیژی زیادی کرد لە نیوان فەرەنسا و ئاڵمانیا لەسەر ناوچەکانی ئەلزاس و لۆرین دوای ئەوەی ئاڵمانیا دەستی بەسەردا گرتن دوای شەڕی ساڵی ١٨٧٠ و ھەروەھا ئەو دوو دەوڵەتە ڕێنەئەکەوتن لەسەر داگیرکردنی مەغریب، و ناکۆکیان لەسەر ئەو وڵاتە (مەغریب) دوو ئەزمەی بە خۆیەوە بینی، یەکەمیان لە ساڵی ١٩٠٥ و ١٩٠٦ دابوو و ئاڵمانیا تێیدا دەستگرتنی بە بەرژەوەندیە ئابووریەکانیەوە دەرئەبڕی و ئەزمەی دووەم ساڵی ١٩١١ لە ئەنجامی چوونە ناوەوەی ھێزە ئەڵمانیەکان بۆ ئەغادیر و ھەڕەشەی فەرەنسا لە بەکارھێنانی ھێزدا ڕوویدا و ئەمەش بوو بە ھۆی وازھێنانی فەرەنسا لە بەشێکی کۆنگۆ بۆ ئاڵمانیا لە بەرامبەر ئەوەی دەست بگرێت بەسەر مەغریبدا.

ھاوپەیمانیەکان

ڕکەبەری توندی نێوان ھێزە ئەوروپیەکان لە پێناو فراوانکردنی بوارە ئیستیعماریەکانیاندا بەستنی چەند ڕێکەوتننامەیەکی نھێنی و ھاو پەیمانی سەربازی لێکەوتەوە، ھەریەک لە فەڕنسا و ئینگلتەرا بە پێی ڕیکەوتنی ودی ساڵی ١٩٠٤ بوون بە ھاوپەیمان، و ھاوپەیمانی سییانی لە نێوان ھەریەک لە ئاڵمانیا و ئیتاڵیا لەگەڵ ئیمپڕاتۆڕی نەمسا و مەجەڕ دامەزرا، کە ئەمەش ھاوپەیمانیەکی ناجێگیر بوو خێرا ئیتاڵیا لێی چووە دەرەوە و دەوڵەتی عوسمانی جێگەی گرتەوە دوای ئەوەی بوو بە ھاوپەیمان لەگەڵ ئاڵمانیا.

و ئەم ھاوپەیمانیانە بوون بە ھۆی پێشبڕکێ لە چەکداریدا بە تایبەت لە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی سەربازی و زیادبوونی ژمارەی ھێزە سەربازیەکان لە ھەریەک لە ئاڵمانیا و فەرەنسا و ڕووسیا.

پێشبڕکێی چەکداری

ئاستی پێشبڕکێ لەسەر چەکداربوون زیادی کرد لە نێوان ھێزە ئەوروپیەکاندا و ئاڵمانیا ھەوڵی دامەزراندنی ئیمپڕاتۆرێکی ئیستیعماری دا لە خاکەکانی ئەو دیو دەریاکان و قەبارەی کەشتیگەلەکانی زیادی کرد و ئەمەش وای لە بەریتانیا کرد کە ھەستێت بە دەرکردنی کەشتیگەلی جەنگی "HMS Dreadnought" لە ساڵی ١٩٠٦ ئەو کەشتیەی ھەموو کەشتیەکانی پێش خۆی ھەڵوەشاندەوە، و بەریتانیا و ئاڵمانیا بە تایبەت ھەوڵی پێشخستنی کەشتیگەلەکانیان ئەدا.

و ئەم خشتەیەی خوارەوە خەرجکردنەکانی ھێزە گەورەکان دەردەخات لەسەر سوپا و دەریاکاندا بە مارکی ئەڵمانی ١٩١٣ز.

دەوڵەت دانیشتوان (بە میلیۆن)
خەرجیەکانی سوپا
(میلیۆن مارک)
خەرجیەکانی چەکە دەریاییەکان
(میلیۆن مارک)
کۆ
(میلیۆن مارک)
ئیمپڕاتۆری ئەڵمانی ٦٧، ٥ ١٠٠٩ ٤٦٧ ١٤٧٦
ئیمپڕتۆری نەمسا-مەجەڕ ٥٢، ٧ ٤٩٦ ١٥٥ ٦٥١
ئیتالیا ٣٥، ١ ٣٣٢ ٢٠٥ ٥٣٧
ئیمپڕاتۆری ڕووسی ١٥٧، ٨ ١٢٥٤ ٤٩٨ ١٧٥٢
فەرەنسا ٣٩، ٧ ٧٦٦ ٤١٢ ١١٧٨
شانشینی یەکگرتوو ٤٦ ٥٧٦ ٩٤٥ ١٥٢١
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٩٦، ٨ ٤٢٢ ٥٩٥ ١٠١٧
ئیمپڕاتۆری ژاپۆنی ٥٤، ٣ ٢٠٧ ٢٠٣ ٤١٠

ڕووداوی سەراییڤۆ

فرانز فردیناند، میراتگری شانشینی نەمسا

لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٤، میراتگری تەختی پاشایەتی نەمسا (فرانز فردیناند) و ھاوسەرەکەی تیرۆرکران لە کاتی سەردانێکیاندا بۆ سەراییڤۆ لە ناوچەی بۆسنە و ھەرسک لەسەر دەستی خوێندکارێکی سڕبی (جافریلۆ پرنسیب) کە ئەم ڕووداوە بوو بە ھۆی گڕسەندنی ناڕەزایی نەمسا بەسەر سڕبدا و وئاگری شەری جیھانی یەکەمی ھەڵگیرساند.

Other Languages
Alemannisch: Erster Weltkrieg
žemaitėška: Pėrma svieta vaina
беларуская (тарашкевіца)‎: Першая сусьветная вайна
qırımtatarca: Birinci Cian cenki
emiliàn e rumagnòl: Prémma guèra mundièl
English: World War I
Esperanto: Unua mondmilito
estremeñu: I Guerra Mundial
Nordfriisk: Iarst Wäältkrich
Gàidhlig: An Cogadh Mòr
客家語/Hak-kâ-ngî: Thi-yit-chhṳ Sṳ-kie Thai-chan
Fiji Hindi: World War I
Bahasa Indonesia: Perang Dunia I
Patois: Wol Waar I
Basa Jawa: Perang Donya I
къарачай-малкъар: Биринчи дуния къазауат
Lëtzebuergesch: Éischte Weltkrich
Bahasa Melayu: Perang Dunia Pertama
မြန်မာဘာသာ: ပထမ ကမ္ဘာစစ်
مازِرونی: جهونی جنگ اول
Dorerin Naoero: Eaket Eb I
Plattdüütsch: Eerste Weltkrieg
Nedersaksies: Eerste Wealdkrieg
नेपाल भाषा: तःहताः १
norsk nynorsk: Den fyrste verdskrigen
srpskohrvatski / српскохрватски: Prvi svjetski rat
Simple English: World War I
slovenščina: Prva svetovna vojna
Soomaaliga: Dagaalkii koowaad
српски / srpski: Први светски рат
Basa Sunda: Perang Dunya I
Türkmençe: Birinji jahan urşy
ئۇيغۇرچە / Uyghurche: بىرىنچى دۇنيا ئۇرۇشى
oʻzbekcha/ўзбекча: Birinchi jahon urushi
vepsän kel’: Ezmäine mail'man voin
Volapük: Volakrig balid