تاوان

تاوان کارێکە کە لەلایەن کەسێکەوە دژ بە یاساکانی وڵات یان ناوچەیەک دەکرێت. ئەو کەسە کە ئەو کارە دەکات بە تاوانبار دەناسرێت.

سەرەکیترین شتانێک کە بە تاوان ناو دەبرێن ئەوەیە کە وادەزانرێت ئەو شتە دەبێتە ھۆی درووستبوونی کێشە بۆ کەسێکی تر. شتانێک وەک کوشتنی کەسێکی تر، ئازارگەیاندن بە کەسێکی کە یان دزین لە کەسێکی تر لە زۆربەی وڵاتەکان تاوان دێنە ئەژمار. ھەروەھا دەکرێت خواردنی خواردنێکی تایبەت، وەک گۆشتی گیانلەبەرێکی سەیری نایاب، گەڵای کەندر، تاوان بن.

کاتێک کە ھەندێ لە تاوانبارەکان لەو تاوانانە پارەیان پەیدا کردووە ھەوڵ دەدەن بۆ ڕێگر بوون لە دۆزینەوەیان لەلایەن پۆلیسەوە دەست دەکەن بە پارەشۆری! (کڕین و فرۆشتن بەو پارە کە پەیدایان کردووە.)

  • ئاستەکانی تاوان

ئاستەکانی تاوان

چەند ئاست بۆ تاوانەکان دادەنرێت کە لە ھەندێ لە دەسەڵاتە دادوەرییەکاندا ئەمانەن:

  • سەرپێچی - تاوانێکی بچووک کە بە باج یان کەمتر لە یەک ساڵ بەند بوون سزا دەدرێن.
  • جەنایەت (یان تاوانی گەورە) - تاوانێکی گەورە کە بەند بوون لە زیاتر لە یەک ساڵ سزا دەدەرێن.

وڵاتانی جیاواز ڕای جیاوازیان سەبارەت بەوە کە چ شتانێک تاوانن و چ کەسانێک خراپەن، ھەیە. ھەندێ شت کە لە وڵاتێک تاوانن لە وڵاتانی تر تاوان نین. زۆرێک لە وڵاتەکان ڕای خۆیان لەم بابەتەدا لە ئایین یان ڕووداوە ورووژێنەرەکان، کە خێرا بوونەتە ھۆی دانانی یاسایەک، وەردەگرن. بۆ نموونە، ئایینێک خواردنی چێشتێکی تایبەت بە تاوان دەزانێت.

کاتێک کە ئۆتۆمۆبیلەکان زۆر بوون، خەڵکانێکی زۆریان لە ڕووداوەکانی جادەکان دەکوشت و بریندار دەکرد، بۆیە یاسای نوێیان بۆ دانان.

لە زۆرێک لە وڵاتەکان، ئەگەر کەسانێک بڵێن کە فیلمێک، کتێبێک، گۆرانییەک یان ماڵپەڕێکیان درووست کردووە یان نووسیوە کە لە ڕاستیدا وانەبووبێت، ئەوە تاوانێک بەرانبەر بە یاسای مافی دانەرە.

لە زۆربەی وڵاتەکان پۆلیس ھەوڵ دەدات کە تاوانەکان بوەستێنێت و تاوانبارەکان پەیدا بکات. ھەر کات کە پۆلیس کەسێک پەیدا دەکات کە پێ دەچێت تاوانبار بێت، بەندی دەکات. دوایە، دادگا یان دادوەرێک سەبارەت بە تاوانبار بوونی ئەو کەسە بڕیار دەدات. ئەگەر بڕیاری دادگا یان دادوەر لەسەر تاوانبار بوونی ئەو کەسە بێت، ئەوا دەبێت یان پارە بدات یان ببرێتە بەندیخانە. ھەندێ جار شایەد دادوەر بڕیاری لەسێدارە دانی ئەو کەسە بدات. ئەمە بە سزای مەرگ ناو دەبرێت. وڵاتانێک ھەن کە تاوانباران لە سێدارە دەدەن و وڵاتی تریش ھەن کە وا ناکەن.

Other Languages
Afrikaans: Misdaad
العربية: جريمة
azərbaycanca: Cinayət
беларуская: Злачынства
беларуская (тарашкевіца)‎: Злачынства
български: Престъпление
भोजपुरी: अपराध
বাংলা: অপরাধ
brezhoneg: Torfed
bosanski: Kriminal
català: Crim
čeština: Trestný čin
Чӑвашла: Криминал
Cymraeg: Trosedd
Deutsch: Verbrechen
Ελληνικά: Έγκλημα
English: Crime
Esperanto: Krimo
español: Crimen
eesti: Kuritegu
فارسی: بزه
suomi: Rikos
føroyskt: Lógarbrot
français: Crime
Frysk: Misdie
Gaeilge: Coireacht
galego: Crime
עברית: עבירה
हिन्दी: अपराध
hrvatski: Kazneno djelo
Bahasa Indonesia: Pidana
Ido: Krimino
íslenska: Glæpur
italiano: Crimine
日本語: 犯罪
Patois: Kraim
Basa Jawa: Kadurjanan
ქართული: დანაშაული
қазақша: Қылмыс
ಕನ್ನಡ: ಅಪರಾಧ
한국어: 범죄
Latina: Scelus
latviešu: Noziegums
македонски: Злосторство
मराठी: अपराध
Bahasa Melayu: Jenayah
Mirandés: Crime
မြန်မာဘာသာ: ရာဇဝတ်မှု
Nederlands: Misdaad
occitan: Crime
ਪੰਜਾਬੀ: ਜੁਰਮ
português: Crime
Runa Simi: Q'uma
română: Infracțiune
русский: Преступление
Scots: Crime
srpskohrvatski / српскохрватски: Kriminal
සිංහල: අපරාධ
Simple English: Crime
slovenčina: Trestný čin
slovenščina: Kriminal
Soomaaliga: Gef
српски / srpski: Злочин
svenska: Brott
தமிழ்: குற்றம்
తెలుగు: నేరం
тоҷикӣ: Ҷиноят
Tagalog: Krimen
Türkçe: Suç
українська: Злочин
اردو: جُرم
oʻzbekcha/ўзбекча: Jinoyat
Tiếng Việt: Tội phạm
Winaray: Krimen
ייִדיש: פארברעכן
中文: 犯罪
文言: 罪犯
Bân-lâm-gú: Hoān-chōe
粵語: 犯罪