بۆریس یێڵتسین

بۆریس یڵتسن

بۆریس نیکۆلایڤیچ یڵتسن (ماوەی ژیان: ١ی شووباتی ١٩٣١ تاکوو ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٧) ، یەکەم سەرۆکی ڕوسیا بووە لەدوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤێت ئەمەش لەماوەی ١٠ی تەممووزی ١٩٩١ تاکوو ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩. لەساڵی ١٩٣٤ باوکی بەدژایەتیکردنی یەکێتیی سۆڤیەت تۆمەتباری کردووە و بۆ ماوەی ٣ ساڵ زیندانی کردووە دوای ئازادکردنی لەبواری بیناسازیدا کاری کردووە. بۆریس یڵتسن کاتێک کەگەیشتۆتە قۆناغی دواناوەندی وەکو سەرکردەی پۆلەکەی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ قوتابیەکاندا کردووە و پابەندنەبووە بە دەوامەوە، ھەروەھا منداڵێکی ھاروھاج بووە و بەشداری لەشەڕی سەرجادەکاندا کردووە و بەدەوام کێشەی لەگەڵ باوکی مامۆستاکانی ھەبووە، خولیای وەرزشکردن بووە بەتایبەتی یاری خلیسگێنە و جوملاستیک و بالە و بۆکسێن و زۆران بازی و یاری پاڵەوانێتی. بۆریس یڵتسن لەساڵی ١٩٥٥ بواری بیناسازی تەواوکردووە لە پەیمانگای ئۆڕاڵی تەقەنی لەڕوسیا، لەساڵی ١٩٥٥ بۆ ساڵی ١٩٥٧ لەکۆمپانیایەکدا وەکو کرێکاری بیناسازی کاری کردووە، لەساڵی ١٩٥٧ بۆ ساڵی ١٩٦٣ لەچاودێری بیناسازیەوە پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی بیناسازی لە کۆمپانیای یۆزھەگۆرسترۆی، پاشان لەساڵی ١٩٦٣ بۆتە سەرۆکی ئەندازیاران و لەساڵی ١٩٦٥ بۆتە سەرۆکی سفیردلۆفسک بۆ بیناسازی، لەساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بەڕێزی حیزبی شیوعیەوە کردووە و کراوە بە سەرۆکی لیژنەی حیزبی ھەرێمەکە بۆ بیناسازی و لەساڵی ١٩٧٥ بۆتە ئەمینی لیژنەی ھەرێمی بەرپرس لەگەشەکردنی پیشەسازی لەناوچەکەدا. لەساڵی ١٩٩١ بۆریس یڵتسن بەکۆی ٥٧ % دەنگەکان لەمێژووی ڕوسیا وەکو یەکەم سەرۆکی کۆماری ڕوسیای یەکگرتووی ھاوبەشی سۆڤێتی ھەڵبژێردراوە، بەڵام نەیتوانیوە پارێزگاری لەھاوبەشی لەگەڵ میلەتەکەیدا بکات کاتێک لەساڵی ١٩٩٢ چەند بڕیارێکی ئابوری بنەڕەتی دەرکردووە کە بۆتە ھۆی داڕماندنی ئاستی بژێوی زۆربەی زۆری ڕوسەکان و بەرزبونەوەی ئاستی گەندەڵی و بێکاری، دواجار مافیای ڕوسیا دروستبووە و زەروزیانێکی زۆری گەیاندوو بەژیانی ڕوسەکان. بۆریس یڵتسن لەساڵی ١٩٩٦ بۆ جارێکی دیکەش توانیوێتی لەھەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و تاکو ساڵی ١٩٩٩ دەسەڵاتی ڕوسیا بەدەستبگرێ و کە ھەر لەو ساڵەدا بەشێوەیەکی کوتوپرَ لەووتارێکی ڕسمیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و داوای لێبوردنی لەمیلەتی ڕوسیا کرد کە نەیتوانیوە خەونەکانی میلەتی ڕویا بەدی بھێنێت و ڤلادیمیر پۆتینی بۆ پۆستەکەی خۆی ھەڵبژاردوە. بۆریس یڵتسن یەکەم سەرۆکی ڕوسیا لەدوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤێت لە ٢٣ نیسانی ساڵی ٢٠٠٧ لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووە.

  • سەرچاوە
Other Languages
Afrikaans: Boris Jeltsin
aragonés: Boris Yeltsin
العربية: بوريس يلتسن
asturianu: Borís Yeltsin
Aymar aru: Boris Yeltsin
azərbaycanca: Boris Yeltsin
žemaitėška: Borisos Jelcins
Bikol Central: Boris Yeltsin
беларуская (тарашкевіца)‎: Барыс Ельцын
български: Борис Елцин
brezhoneg: Boris Yeltsin
bosanski: Boris Jeljcin
čeština: Boris Jelcin
Cymraeg: Boris Yeltsin
English: Boris Yeltsin
Esperanto: Boris Jelcin
español: Borís Yeltsin
euskara: Boris Jeltsin
français: Boris Eltsine
Gaeilge: Boris Yeltsin
galego: Boris Eltsin
hrvatski: Boris Jeljcin
Հայերեն: Բորիս Ելցին
Bahasa Indonesia: Boris Yeltsin
íslenska: Boris Jeltsín
Basa Jawa: Boris Yeltsin
ქართული: ბორის ელცინი
한국어: 보리스 옐친
lietuvių: Borisas Jelcinas
latviešu: Boriss Jeļcins
Malagasy: Boris Yeltsin
Baso Minangkabau: Boris Yeltsin
македонски: Борис Елцин
Bahasa Melayu: Boris Yeltsin
नेपाल भाषा: बोरिस येल्सिन
Nederlands: Boris Jeltsin
norsk nynorsk: Boris Jeltsin
polski: Borys Jelcyn
پنجابی: بورس یلسن
português: Boris Iéltsin
Runa Simi: Boris Yeltsin
română: Boris Elțin
sicilianu: Boris Eltsin
davvisámegiella: Boris Jeltsin
srpskohrvatski / српскохрватски: Boris Jeljcin
Simple English: Boris Yeltsin
slovenščina: Boris Jelcin
српски / srpski: Борис Јељцин
svenska: Boris Jeltsin
Kiswahili: Boris Yeltsin
ślůnski: Boris Jelcin
Türkçe: Boris Yeltsin
татарча/tatarça: Борис Ельцин
oʻzbekcha/ўзбекча: Boris Yeltsin
vepsän kel’: Jel'cin Boris
Winaray: Boris Yeltsin
მარგალური: ბორის ელცინი
Yorùbá: Boris Yeltsin
Bân-lâm-gú: Boris Yeltsin
粵語: 葉利欽