ئێگزیستانسیالیزم

لە چەپەوە بۆ ڕاست، لە سەرەوە بۆ خوارێ: سۆرێن کیەرکێگۆر, فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی, فریدریش نیچە, ژان پۆل سارتر

ئێگزیستانسیالیزم یان بوونخوازی (بە ئینگلیزی: Existentialism) دەستەواژەیەکە کە بۆ بەرھەمەکانی ھەندێک لە فەیلەسووفانی کۆتایی سەدەی ١٩ و سەدەی ٢٠ـەمی زایینی بەکاردێ کە سەرەڕای قوتابخانە جیاوازەکانیان لە سەر ئەم باوەڕە ھاودەنگن کە بیرکردنەوەی فەلسەفی بە بابەتی مرۆڤ دەست پێدەکات نە بەتەنیا بابەتی بیرکردنەوە.[١]ئێگزیستانسیالیزم قوتابخانەیەکە کە جەخت لە گرینگی و ڕەسەنایەتی مرۆڤ دەکاتەوە و بەو پێیەوە ھەر کەس ئازادە لە ئەنجامدانی ھەر کارێک و لە کردەوەکانی خۆی بەرپرسە.[٢][٣]بە ئاوڕدانەوە لە بەرھەمەکانی نیچە و کیەرکێگۆر، بزووتنەوی ئێگزیستانسیالیزم لە سەدەی بیستەم لەلایەن ھایدگەر، سارتر و مێرلائۆ پۆنتی پەرەی پێدرا و بڵاوبووە. ھایدگێر ڕای خۆی لە دژی فەلسەفەی دیاردەناسی ھوسێرل بە دەربڕینی ئەوەیکە مرۆڤ لە ژیانی کۆمەڵایەتی جێدەگرێ و نەتوانینی ئێمە بۆ تیۆریزەکردن لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە، باسکردووە. سارتر و پۆنتی، ئێگزیستانسیالیزمیان بە پرۆسەی باڵادەست و ئەقڵانەی سەردەمی پاش شەڕ لە ئەورووپا دەگۆڕن.[٤]

سۆرێن کیەرکێگۆر بە گشتی وەک ھەوەڵین فەیلەسووفی ئێگزیستانسیالیزم لەقەڵەم دەدرێ،[٥] گەرچی ئەو، دەستەواژەی ئێگزیستانسیالیزمی بەکار نەھێناوە.

فەلسەفەی ئێگزیستانسیالیزمی سارتر

بە پێی تێڕوانینەکانی ژان پۆل سارتر، مرۆڤ ئەو شتەیە کە بۆخۆی دەیھەوێ. گوڵێک، یان خود کرمێک ناتوانێ بۆ خۆی، خۆی ساز بکات؛ لە بەر ئەوەی کە ئەمانە دوو لایەنیان ھەیە، لایەنی گەوھەر و لایەنی ھەبوون. لێرەدا گەوھەر بەر لە ھەبوون دێ. گوڵ ئەو کاتە دەبێتە گوڵ کە خۆی لە گەڵ گەوھەری گوڵ ڕێک بخات. بەڵام مرۆڤ جیاوازە. لە مرۆڤدا ھەبوون بەر لە گەوھەر دێ. مرۆڤ سەرەتا ھەیە و پاشان بچم دەگرێ. مرۆڤ بۆخۆی گەوھەری دەروونی خۆی دەخوڵقێنێ.[٦]

وتەکانی سارتر لەسەر ئێگزیستانسیالیزم[٧]

«ئێگزیستانسیالیزم فەلسەفەیەکە کە ژیانی مرۆڤ ڕەخساو دەکات و لەلایەک ڕادەگەیەنێ کە ھەر ڕاستییەک و ھەر کردەوەیەک لەخۆگری چوارچێوە و دەروونخوازییە»
«بە باوەڕی ئێگزیستانسیالیزم، خراپە لەپێشدا دەبێ بدیترێتەوە پاشان بگۆڕدرێ.»
«لە قوتابخانەی ئێگزیستانسیالیزم، بەوھۆیەوە مرۆڤ پێناسەھەڵگر نییە چوونکو مرۆڤ لەپێشدا ھیچ نییە، یانی نە چاکە نە خراپ.»
«ئێگزیستانسیالیزم باوەڕی بە توانای ھەستەکان و ھەوەسەکان نییە، بە باوەڕی مە مرۆڤ بەرپرسی ھەست و ھەوەسەکانی خۆیەتی.»
Other Languages
Zazaki: Estbiyayenı
Afrikaans: Eksistensialisme
Alemannisch: Existenzialismus
አማርኛ: ኅልውነት
العربية: وجودية
مصرى: وجوديه
asturianu: Esistencialismu
azərbaycanca: Ekzistensializm
башҡортса: Экзистенциализм
беларуская: Экзістэнцыялізм
беларуская (тарашкевіца)‎: Экзыстэнцыялізм
čeština: Existencialismus
Cymraeg: Dirfodaeth
Ελληνικά: Υπαρξισμός
Esperanto: Ekzistadismo
español: Existencialismo
français: Existentialisme
Gaeilge: Eiseachas
贛語: 存在主義
Avañe'ẽ: Jeikogua reko
interlingua: Existentialismo
Bahasa Indonesia: Eksistensialisme
íslenska: Tilvistarstefna
italiano: Esistenzialismo
日本語: 実存主義
la .lojban.: zatsi'o
한국어: 실존주의
Bahasa Melayu: Eksistensialisme
Nederlands: Existentialisme
norsk nynorsk: Eksistensialisme
ਪੰਜਾਬੀ: ਅਸਤਿਤਵਵਾਦ
português: Existencialismo
română: Existențialism
srpskohrvatski / српскохрватски: Egzistencijalizam
Simple English: Existentialism
slovenčina: Existencializmus
slovenščina: Eksistencializem
српски / srpski: Egzistencijalizam
Türkçe: Varoluşçuluk
українська: Екзистенціалізм
اردو: وجودیت
oʻzbekcha/ўзбекча: Ekzistensializm
Tiếng Việt: Chủ nghĩa hiện sinh
中文: 存在主义
Bân-lâm-gú: Chûn-chāi-chú-gī
粵語: 存在主義